وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه به فه‌رمانی جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بودجه‌ی به‌رگری 2022ی وڵاته‌كه ئاراسته‌ی كۆنگرێس كرا، كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 715 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
خه‌مڵاندنی بودجه‌ی 2022ی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به 715 ملیار دۆلار له ساڵی یه‌كه‌می حوكمی بایدن له كاتێكدایه كه پێشتر تره‌مپ بودجه‌ی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی بۆ زیاتر له 750 ملیار دۆلار به‌رز كردبووه‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه لیژنه‌ی كاروباری هێزه چه‌كداره‌كان و به‌رگری له
كۆنگرێس به وردی گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌كه بكه‌ن و به‌ر له كۆتایی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵیش، پێویسته كه له ئه‌نجوومه‌نی پیرانیش بودجه په‌سه‌ند بكرێ و بۆ ساڵی داهاتوو به ته‌واوی ئاماده ببێت.
پرۆژه‌كه به پله‌ی یه‌ك ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی ڕووسیا و چین و ئێران و كۆریای باكوری كردووه‌ته ئامانجی سه‌ره‌كی، جیا له‌وه‌یش به‌شێكی زۆری بۆ په‌ره‌پێدانی سیسته‌می ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی ئه‌مه‌ریكا و ڕێگریكردن له بانده‌كانی هاككردن و وڵاتان بۆ دروستكردنی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی ئه‌مه‌ریكا.