ئێسته له شه‌قامه‌كانی عێراق گردبوونه‌وه و خۆپێشاندانی به‌شێك له توێژه‌كان ده‌ستی پێ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام له بودجه‌دا به هه‌وڵی لایه‌نه‌كان، 30 هه‌زار كه‌س بۆ حه‌شدی شه‌عبی ده‌خرێنه سه‌ر ده‌سته‌ی حه‌شد.
یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق، له‌دوای په‌سندكردنی له سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و ناردنی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، ئیتر كار به‌و یاسایه ده‌كرێت. حه‌شدی شه‌عبی جگه له‌وه‌ی له بودجه‌دا بڕی دوو ترلیۆن و 536 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، له‌كاتی ده‌نگدان به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌یشدا، بڕگه‌یه‌ك بۆ جێكردنه‌وه‌ی 30 هه‌زار كه‌سی تر بۆ ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی زیاد كراوه.
له عێراق شوێن بۆ مه‌زه‌وی و كه‌سانی بێ پسپۆڕی ده‌كرێته‌وه
30 هه‌زار كه‌س
هاوپه‌یمانی فه‌تح له په‌رله‌مانی عێراق كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، مه‌رجی بۆ ده‌نگدان به بودجه ئه‌وه‌بوو کە ده‌بێ ئه‌و 30 هه‌زار كه‌سه‌بۆ ده‌سته‌ی حه‌شد زیاد بكرێن.
دابه‌شكردنه‌كه‌ی به جۆرێكه کە 10 هه‌زار كه‌س له‌وانه له ناوچه عه‌شایه‌رییه‌كانی سوننه‌نشین ده‌بن، 20 هه‌زاره‌كه‌ی تر له شیعه ده‌بێت.
حه‌شد كێیه؟
له دوای هاتنی داعش بۆ عێراق و چۆڵكردنی مووسڵ له‌لایه‌ن سوپاوه، وایكرد چه‌كداری حزبی و فه‌توایه‌كی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای ئاینی شیعه‌كان له عێراق، له ماوه‌ی كه‌متر له 24 سه‌عاتدا، 32 جۆره هێز و گرووپ دروست ببن، هاوكات به‌شێكی چاودێران ده‌ڵێن، "ئه‌وانه‌شی دروست بوون، زۆربه‌یان له ئێرانه‌وه نزیكن و بۆ ئه‌وان كار ده‌كه‌ن و توندڕه‌وترین گرووپی چه‌كدارن، "ئه‌مه‌ریكا به‌شێك له‌وانه‌ی خسته لیستی تیرۆره‌وه".
ئه‌وه له كاتێكدایه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو، كۆمه‌ڵێك گرووپی تر له عێراق دروست بوون. هه‌فتانه یان مانگانه به‌شه‌قامه‌كانی به‌غدادا بڵاو ده‌بنه‌وه و هه‌ڕه‌شه له حكوومه‌ت و ته‌واوی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به‌مووشه‌ك هێرش ده‌كه‌نه باڵوێزخانه ئه‌مه‌ریكا و كاروانی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان كه ئه‌وانیش "ره‌بعه‌ڵا، سه‌رای ئه‌ولیا ده‌م...هتد".ن.
هه‌روه‌ها له بودجه‌دا ده‌رچووی زانكۆكان دانامه‌زرێن، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیشه ده‌رچووان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی عێراق گردبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ بڕگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وان زیاد نه‌كرا.
شاره‌زایانی بواری عێراق، ئه‌مه به‌ده‌ستێكی ده‌ره‌كی ده‌بینین و پێیان وایه، ئه‌مه بۆ مه‌رامی تر به‌كار ده‌هێنرێت. عادل كاكه‌یی شاره‌زای سه‌ربازی بۆ "وشه" گوتی، "له هه‌موو وڵاتێك له بودجه‌ی ساڵانه شوێن بۆ ده‌رچووانی زانكۆكان و كه‌سانی خاوه‌ن پسپۆڕی ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له عێراق شوێن بۆ مه‌زه‌وی و كه‌سانی بێ پسپۆڕی ده‌كرێته‌وه".
هه‌فته‌ی رابردوو حكوومه‌ت بڕیاری دا، به‌شێك له مامۆستایانی وانه‌بێژ دابمه‌زرێنێت، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی مامۆستایان ماوه‌یه‌ك بوو خۆپێشاندانیان كرد.