حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رانبه‌ر كاركردن و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌ردوو كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ و پیشخابوور، شایسته‌ی دارایی مانگی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو و بڕێك له قه‌رزه‌كانی پێشووی به گشتی 80.1 ملیۆن دۆلاری به هه‌ردوو كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی و دی ئێن ئۆی نه‌رویجی دا، هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌یش به‌رده‌وامن له به‌رزكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌می نه‌وت له كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ و پیشخابوور، ئێسته ڕۆژانه بڕی 115 هه‌زار و 500 به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن.
كۆمپانیای
گه‌نه‌ل ئینێرجی ئاشكرای كرد، كه شایسته داراییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێ دراوه، كه به گشتی بڕی 27.2 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه و له‌و بڕه‌یش نزیكه‌ی 5.4 ملیۆن دۆلاری شایسته داراییه‌كانی پێشووی ساڵی 2019 و 2020 بووه كه به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه ده‌سته‌به‌ری بكات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه شایسته داراییه‌كان له به‌رانبه‌ر كاركردن و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته له‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌ی كه كۆمپانیاكه له هه‌رێمی كوردستان كاری تێدا ده‌كات، كه گرنگترینیان كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ و پیشخابووره كه پشكی 25%ی هی كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجییه و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی هه‌ردوو كێڵگه‌كه په‌ره پێ ده‌ده‌ن و به به‌رده‌وامی نه‌وتی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنن.
هه‌ردوو كۆمپانیاكه له كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ و پیشخابوور توانیویانه بڕی به‌رهه‌می نه‌وت به‌رز بكه‌نه‌وه و له مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ بڕی به‌رهه‌م 110 هه‌زار و 300 به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه بووه، له شوبات/فێبرایه‌ر و ئادار/مارس بڕه‌كه بۆ 113 هه‌زار و 100 به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه به‌رز كراوه‌ته‌وه و ئێسته‌یش كه له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسان/ ئه‌پریلداین، توانراوه به‌رهه‌می هه‌ردوو كێڵگه‌كه بۆ 115 هه‌زار و 500 به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه زیاد بكرێت و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدان و زیادكردنی به‌رهه‌می كێڵگه‌ی تاوكێ و پیشخابوور به به‌رده‌وامی ڕوو له زیادبوون بكات، به‌هۆی په‌ره‌پێدان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بیره نه‌وته‌كان و وه‌به‌رهێنانی دوو كۆمپانیاكه له هه‌ردوو كێڵگه‌دا.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆمپانیای نه‌وت و گازی نه‌رویجی "
دی ئێن ئۆ " له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، كه بڕی 54 ملیۆن دۆلاری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، وه‌ك شایسته داراییه‌كانی كاركردن و به‌رهه‌مهێنان و هاوبه‌شیكردن له به‌رهه‌مهێنان و وه‌به‌رهێنان له كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ، له‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه وه‌ریش گیراوه، بڕی 35.2 ملیۆن دۆلاری شایسته‌ی دارایی ده‌رهێنان و كاركردنی كۆمپانیاكه بووه له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ و ئه‌وه‌ی تریش قه‌رزی پێشووی كۆمپانیاكه بووه، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ته‌نگژه و گرفتی داراییه‌وه نه‌یتوانیوه له كاتی خۆیدا ڕاده‌ستی كۆمپانیاكه‌ی بكات.
كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی پێشه‌نگی كۆمپانیاكانی نه‌وت بوو له جیهان كه ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كرد و له 2006 بۆ یه‌كه‌مجار نه‌وتی له تاوكی دۆزییه‌وه و به‌رهه‌میهێنا، 75%ی پشكه‌كانی كێڵگه‌ی تاوكێش هی ئه‌و كۆمپانیایه و له سه‌رجه‌م ئه‌و ڕووداوانه‌ی له ڕابردوو ڕوویاندا كۆمپانیاكه هه‌رێمی كوردستانی جێنه‌هێشتووه و به‌رده‌وام بووه له كاركردن و وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
یه‌كێك له هه‌وڵه سه‌ركه‌وتوو و پێشه‌نگه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌یش له ماوه‌ی ڕابردوو، بریتی بوو له چاندنه‌وه‌ی گازی سروشتی كێڵگه‌ی تاوكی و گێڕانه‌وه‌ی بۆ ژێر زه‌وی و ڕێگریكردن له سووتانی به هه‌وادا به خۆڕایی، تا ژێرخانی پێویستی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له كێڵگه‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێ، دواتر ئه‌و گازه‌ی كه ده‌یخاته‌وه قووڵایی زه‌وییه‌وه جارێكی تر ده‌رده‌هێنرێته‌وه و ده‌فرۆشرێته‌وه.