یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا، ماڵئاوایی له ركابه‌رییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه كرد، هه‌ر چه‌نده بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر پاریس سانجێرماندا تۆمار كرد.
ئه‌مشه‌و له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی بایرن میونشن به ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ له یانه‌ی پاریس سانجێرمانی برده‌وه، به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجامه سوودی نه‌بوو، چونكه یاریی چوونی له یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 2-3 گۆڵ دۆڕاندبوو.
یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له پاریس كرا و له گێمی یه‌كه‌مدا و له سه‌ره‌تاكه‌یدا پاریس باشتر یاریی كرد و نه‌یمار دا سێلڤا پاڵه‌وانی له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌تی زۆری گۆڵكردن بوو، هه‌روه‌ها دوو تۆپیشی له ستوونی گۆڵی بایرن دا.
بایرن به‌شدارینه‌كردنی لێڤاندۆڤسكی و گنابریی پێوه دیاربوو، كه كۆتایی هێرشه‌كانیان بێ به‌رهه‌م بوو، هه‌رچه‌نده‌ش یارییه‌كی باشیان كرد و مه‌ترسیی زۆریان بۆ سه‌ر گۆڵی ناڤاس هه‌بوو.
له خوله‌كی 41دا له ئه‌نجامی هێرشه‌كانیان، بایرن میونشن تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ی تۆمار كرد، كه چۆبۆ مۆتینگ تۆماری كرد، ئه‌مه دووه‌م یاریی بوو مۆتینگ گۆڵ له پاریس بكات.
له گێمی دووه‌میشدا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆری هه‌ردوولا و گۆڕانكارییه‌كانیی هه‌ردوو راهێنه‌ر، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه وه‌ك خۆی مایه‌وه.
به كۆی هه‌ردوو یاری، ئه‌نجامه‌كه 3-3 بوو، به‌ڵام پاریس به سوودوه‌رگرتن له بردنه‌وه‌كه‌ی به 3-2 گۆڵ له نێو میونشن و تۆماركردنی سێ گۆڵ له یاریگه‌ی میونشندا، گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی.
بایرن میونشنیش كه پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو بوو، بای بای له ركابه‌رییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه كرد و بووه قوربانیی پێكانی یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی.
پاریس له قۆناغی پێشكۆتاییدا رووبه‌ڕووی براوه‌ی یاریی نێوان مانچێسته‌ر سیتی و دۆرتموند ده‌بێته‌وه، كه سبه‌ی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.