له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگدا، یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی به یانه‌ی پۆرتۆ دۆڕا، به‌ڵام بلیتی قۆناغی هه‌شتی به‌ده‌ست هێنا.
یارییه‌كه ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی سێڤییا له ئیسپانیا كرا، له ئه‌نجامیشدا یانه‌ی پۆرتۆی پۆرتوگالی به 1-0 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، به‌ڵام به كۆی هه‌ردوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه، چێڵسی گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی، دوای ئه‌وه‌ی یاریی رابردووی به ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ بردبووه‌وه.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، مه‌هدی تاریمیی هێرشبه‌ری ئێرانی له خوله‌كی 90+3دا به لێدانی "ده‌بڵ كیك" به شێوه‌یه‌كی هونه‌ریی جوان تۆماری كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی تیپه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته قۆناغی دواتر.
چێڵسی له قۆناغی پێش كۆتاییدا چاوه‌ڕێی براوه‌ی یاریی نێوان ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول ده‌كات، كه سبه‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یاریی چوونیشیان به بردنه‌وه‌ی ریال مه‌درید به 3-1 گۆڵ كۆتایی هاتووه.