له گه‌ڕه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆكه‌ی سه‌یدسادق به‌هۆی دهماقاڵێوه، ژنێك به چه‌قۆ پیاوه‌كه‌ی ده‌كوژێت كه پیشه‌ی كاسب بووه و ئێسته ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادییه.
رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان ڕوو له هه‌ڵكشانه، جیا له‌وه‌ی ڕۆژانه هه‌واڵی توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنان بڵاو ده‌كرێـته‌وه، به‌ڵام رووداوی ئه‌مجاره پێچه‌وانه‌یه و ژنێك پیاوه‌كه‌ی كوشتووه.
له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا دوو هاوسه‌ر له سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت به شه‌ڕیان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی نیسان، ته‌ها ئه‌حمه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامییه‌تی سه‌یدسادق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له گه‌ڕه‌كی رۆژهه‌ڵاتی سه‌یدسادق، له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا دوو هاوسه‌ر له سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت به شه‌ڕیان.
زیاتر گوتی، له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا ژنه‌كه به چه‌قۆ له پیاوه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌یكوژێ، به‌ڵام تا ئێسته دیار نییه كێشه‌كه له‌سه‌ر چی بووه و چۆن ڕووی داوه، چونكه لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی سه‌یدسادق، ئه‌و پیاوه‌ی به ده‌ستی ژنه‌كه‌ی كوژراوه، /37 ساڵ/ بووه و پیشه‌ی كاسبه، ئێسته ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
رووداوی توندوتیژی به‌رانبه‌ر پیاوان یه‌كه‌مجار نییه، به‌ڵام به ده‌گمه‌ن ده‌گاته حاڵه‌تی كوشتن ئه‌گه‌ر پیلان بۆداڕێژراو نه‌بێت، یان ژنه‌كه به هاوكاری كه‌سێكی تر كاره‌كه ئه‌نجام نه‌دا.