له ڕووداوێكی خۆكوژیدا كچێكی گه‌نج له پارێزگای سلێمانی، به هۆكارێكی نادیار دوای ئه‌وه‌ی له پردی وڵووبه خۆی خسته خواره‌وه، ئۆتۆمبێلێك لێی ده‌دات و گیان له ده‌ست ده‌دات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجی ئایار، سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای پارێزگای سلێمانی 122 به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ ئاگادار كراینه‌وه له ڕووداوێكدا كچێكی ته‌مه‌نی 13 - 14 ساڵان، له پردی وڵووبه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌یشی بۆ سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموود، ئۆتۆمبێلێك لێی داوه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه".
ڕوونی كرده‌وه، "ئێسته ته‌رمی ئه‌و كچه بۆ پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی گواستراوه‌ته‌وه و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت، دواتر ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه."
له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، "دوای ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی به‌ڵگه و تاوان گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه ڕووداوه‌كه خۆكوژی بووه و ئه‌و كچه له پردی وڵووبهوه خۆی هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه، ئه‌و كچه هیچ پێناس و شتێكی پێ نییه، تا ئێسته نازانرێ كچی كێیه و له چ نه‌ته‌وه‌یه‌كه".
ئاماژه‌ی كرد، "هێزه‌كانمان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ست پێ كردووه و به‌رده‌وام ده‌بن، چونكه هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی نه‌زانراوه".
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان، له ساڵی 2010 تا ساڵی 2020، به كۆی گشتی 471 ژن و كچ به ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف كوژراون، به‌جۆرێك: هه‌ولێر: 192- دهۆك: 104- سلێمانی: 89- ئیداره‌ی راپه‌ڕین: 19- ئیداره‌ی گه‌رمیان: 48- شارۆكه‌ی سۆران: 19. هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا به ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف 26 ژن و كچ له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كوژراون.