هه‌ڵگورد كه‌ریم
ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ئاشكرا ده‌بێت كه دژه‌تیرۆری یه‌كێتی و به‌تایبه‌تی كوڕه‌كانی جه‌نگی، بۆ چه‌ندان لایه‌ن به پاره كاریان كردووه و له ئه‌نجامدانی هیچ كارێكی قێزه‌ونیش سڵیان نه‌كردووه‌ته‌وه، تا وا خۆیان پێشان بده‌ن كه له خزمه‌تی ئه‌و لایه‌نه‌دان.
راده‌ستكردنی كورده‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و سیخوڕیكردن بۆ ئێران، بۆ ئه‌وه بووه هیچ گومانێك له‌سه‌ر خۆیان نه‌هێڵن كه له‌لایه‌كی تره‌وه به پێچه‌وانه‌وه دژی ئه‌وانیش كاریان كردووه.
ئه‌وه‌ی خووی به جاشایه‌تی و خاكفرۆشیی گرتبێت، بێگومان هه‌موو كه‌سێك و هاوپه‌یمان و دۆسته‌كانیشیان ده‌فرۆشن
هه‌روه‌ها له هیچ هه‌وڵێكیش بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی هه‌رێم و كاری قاچاخچێتی، گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ گرووپه‌كانی له یاسا ده‌رچوو و هاوئاهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵیان درێغییان نه‌كردووه، به‌و ئومێده‌ی به حیسابی خۆیان ئه‌م یاریكردنه بۆیان ده‌چێته سه‌ر و كه‌س هه‌ستیان پێ ناكات و ده‌توانن له هه‌موو لایه‌ك سوودمه‌ند بن.
به‌ڵام ته‌مه‌نی درۆ كورته و ده‌ستیان ئاشكرابوو. له‌به‌رئه‌وه‌شه كه شڵه‌ژانێكی زۆریان پێوه دیاره و ئه‌مجاره وا به ئاسانی بۆیان پینه ناكرێ و ڕووی راسته‌قینه‌یان به‌ده‌ركه‌وت. وایانده‌زانی وه‌ك كوشتنی ئامانج بابانی و هاوسه‌ر و مناڵه‌كه‌یان، ده‌توانن ڕێ له لێكوڵینه‌وه بگرن و كه‌سیش ناوێرێ باسیان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش تیرۆر نه‌كرێن. كه‌س تۆمه‌تی پیاوی ئێران و ئه‌مه‌ریكایان بۆ دروست نه‌كردوون، به‌ڵكو ئه‌وه كرده‌وه‌كانیانه ئه‌و ڕاستییه به‌ده‌ر ده‌خه‌ن كه بۆ پاره هه‌ر رۆژه و له‌سه‌ر په‌تێك یاری ده‌كه‌ن، وا هه‌ست ده‌كه‌ن ده‌توانن له فێڵه‌كانیان به‌رده‌وام بن و هه‌موو لایه‌ك هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن.
ئه‌وه‌ی خووی به جاشایه‌تی و خاكفرۆشیی گرتبێت، بێگومان هه‌موو كه‌سێك و هاوپه‌یمان و دۆسته‌كانیشیان ده‌فرۆشن، بۆیان ئاساییه ئه‌مڕۆ دۆستیان بن و سبه‌ی خیانه‌تیان لێ بكه‌ن.
چاوه‌ڕوانی چاكه له‌م كه‌سانه ناكرێت، به‌ڵام تاكه‌ی خه‌ڵكی كوردستان فریوی ئه‌م تاقمه هه‌رزه‌كار و نه‌زانه ده‌خۆن و لێیان ناهێنه ده‌نگ و كۆتا به ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره‌كه‌یان ناهێنن؟