وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، به‌شێكی تر له كۆمه‌ك و هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمان گه‌یشتووه‌ته پێشمه‌رگه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی ئایار، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌شێكی تر له كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره‌ی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كراوه.
له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به چه‌ند به‌شێك هاوكاری و پاڵپشتی دارایی و لۆجستییان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كردووه
كۆڵۆنێڵ ویل دایڤس راوێژكاری سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان، رای گه‌یاندووه، له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به چه‌ند به‌شێك هاوكاری و پاڵپشتی دارایی و لۆجستییان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كردووه.
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م هاوكارییانه له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی راهێنان و پڕچه‌ككردن بۆ له ناوبردنی داعش بووه، بۆ مه‌به‌ستی شكستی به‌رده‌وام و كۆتاهێنان به داعش له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی هاوپه‌یمانان، ئامانج له‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه، به‌هێزكردنی تواناكانی هێزه‌كانه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌رده‌وام له‌و رێیه‌وه ده‌یانه‌وێ كۆمه‌ك و هاوكاری پێشكه‌ش به لیواكانی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكه‌ن.
هاوكارییه‌كان پێكهاتووه له گوژمه‌یه‌ك پاره، بۆ مووچه‌ی مانگانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی لیواكانی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌لی شه‌ڕكردن.
ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و چه‌ندان وڵاتی تر، به هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان داده‌نرێن، به‌رده‌وام له مه‌شق و كه‌لوپه‌ل هاوكارییان ده‌كه‌ن.