ئەمەریکا بنکەی سەربازیی بەلەد جێ دەهێڵێت

:: PM:04:31:10/05/2021 ‌
ئەو بەڵیندەرە ئەمەریکییەی ئەرکی پاراستن و خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە بنکەی سەربازیی بەلەدی پێ سپێردرابوو بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی میلیشیاکان بڕیاری داوە بە یەکجاری بنکەکە جێ بهێڵێت.

ئەو بنکە سەربازییە پێشتر هێزی ئەمەریکاشی تێدا جێگیر کرابوون بەڵام لەم دواییانەدا تەنیا کارمەندەکانی بەڵێندەرێکی ئەمەریکا لەو بنکە سەربازییە مابوون.

ئەو بەڵێندەرەوە لەگەڵ وەزارتی بەرگری عێراق گرێبەستی پاراستنی سەرجەم فڕۆکە جەنگییەکانی لە بنکەی سەربازیی بەلەدی واژوو کردبوو  و خاوەنی 80  کارمەندە.
هێشتا هیچ کام لەو کارمەندانە، عێراقیان جێ نەهێشتووە.

بەگوێرەی ئیرنا بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری عێراق گوتوویەتی وەزارەتەکەیان رێوشوێنی نوێی داناوە تا بتوانێت دوای جێهێشتنی ئەو بەڵیندەرە ئاسایشی فڕۆکەکان بپاریزێت هەر چەندە هێشتا هیچ کام لەو کارمەندانە، عێراقیان جێ نەهێشتووە.

هەندێک بەرپرسی عێراقیش هۆشداری ئەوەیان داوە ئەگەر ئەو هێرشە مووشەکیانە درێژەی هەبێت و بەڵێندەرەکە ناچار بێ بنکەی سەربازیی بەلەد جێ بهێڵیت ئەوا حکوومەتی عێراق تووشی کێشەی گەورە دەبێت و تەنانەت فڕۆکەکانی جۆری f16 دوای هەر فڕینێک بە یەکجاری پەکیان دەکەوێت، چونکە دوای هەر فڕینێک پێویستیان بە چاودێری تەکنیکی و رێکخستن هەیە تا بۆ فڕینێکی تر ئامادە بکرێت و ئەمەش تەنیا لە توانای ئەو بەڵێندەرە ئەمەریکییانەدایە.


وشە - سلێمان تاشان