فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیا، به فه‌رمی رای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر یوڤێنتوس له پرۆژه‌ی خولی سوپه‌ری نه‌كشێته‌وه، له وه‌رزی نوێی خولی ئیتالیا ده‌رده‌كرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیتالیا "ئینسا" لێدوانی گابریێلی گرافینای سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیای گواسته‌وه، كه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر یوڤێنتوس رێز له بنه‌ماكان نه‌گرێت، ده‌رده‌كرێت".
گرافینا باسی ئه‌وه‌ی كرد، یوڤێنتوس له پرۆژه‌ی سوپه‌ری ئه‌وروپا نه‌كشێته‌وه، وه‌رزی داهاتوو ناتوانێت له خولی پله یه‌كی ئیتالیا به‌شداریی بكات.
گوتیشی: "كاتێك كاتی تۆماركردنی ركابه‌رییه‌كان بۆ وه‌رزی نوێی خولی پله یه‌ك بۆ وه‌رزی داهاتوو دێت، ئه‌گه‌ر یوڤی له پرۆژه‌ی سوپه‌ری جوداخواز نه‌كشێته‌وه، ناوی له خولی ئیتالیا ده‌سڕێته‌وه".
پرۆژه‌ی "خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا" له لایه‌ن 12 یانه‌ی ئه‌وروپا مانگی رابردوو راگه‌یاندرا، به‌ڵام ته‌نیا 48 سه‌عات به‌رده‌وام بوو، دواتر پرۆژه‌كه هه‌ڵپه‌سێردرا، 9 یانه پاشه‌كشێیان كرد، كه شه‌شیان ئینگلیزیی بوون، ئێسته ته‌نیا سێ یانه له‌و پرۆژه‌یه ماون، ئه‌وانیش یوڤێنتوس، ریال مه‌درید و بارسێلۆنا"ن.
ئه‌و یانانه ده‌یانه‌وێت پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی نوێ له ئه‌وروپا ده‌ست پێ بكه‌ن و ته‌نیا یانه گه‌وره و ناوداره‌كان به‌شداریی تێدا بكه‌ن، به‌ڵام پرۆژه‌كه جارێ وه‌ستاوه.