له‌وكاته‌ی جموجۆڵه‌كانی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كان، گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رای گه‌یاند كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ته‌ناهییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه هاوئاهه‌نگیان هه‌یه.
له داهاتوودا ئه‌و بۆشاییه ته‌ناهییانه پڕ ده‌كرێنه‌وه
یه‌حیا ره‌سووڵ، ئه‌مڕۆ دووشه‌م رای گه‌یاند، هاوئاهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانی سنووری هه‌رێم (پێشمه‌رگه)، هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ته‌ناهییه‌كانی نێوان ئه‌و هێزانه و هێزه‌كانی عێراق، ئاماژه‌ی كرد، له رێگای زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه چه‌ند ئۆپراسیۆنێك له‌و ناوچانه ئه‌نجام دراون.
زیاتر گوتی، كاره‌كان بۆ راوه‌دوونانی چه‌ته‌كانی داعشی تیرۆریست له‌و ناوچانه به‌رده‌وامن و خواستمان هه‌یه له داهاتوودا ئه‌و بۆشاییانه پڕ بكه‌ینه‌وه.
له‌باره‌ی خشته‌ی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق، ره‌سووڵ گوتی، چه‌ند لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی پێك هێنراوه و ئه‌وان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆ ده‌بنه‌وه، دووپاتی كرده‌وه، توانیمان له رێگای گفتوگۆی ستراتیجییه‌وه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕوانییه‌وه بۆ مه‌شقپێكه‌ر بگۆڕین.
ئاماژه‌ی كرد، پێویستیمان به مه‌شق و چه‌كداریكردن و پاڵپشتیی لۆجیستی و ئالوگۆڕكردنی زانیارییه‌كان بێ پێویستبوون به شه‌ڕوانی هاوپه‌یمانان هه‌یه، ئه‌وه‌یش ده‌بێته هۆی ته‌واوبوونی بنیاتی توانای هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش گفتوگۆمان به‌رده‌وامه و به ئه‌نجامی ئه‌رێنی ده‌گه‌ین.