ئه‌مڕۆ دۆخی شاری قودس په‌ره‌سه‌ندنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، كاتێك له مزگه‌وتی ئه‌قسا رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان فه‌له‌ستینییه‌كان و هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئیسرائیل رووی دا، هاوكات ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس چه‌ند مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی خاكی ئیسرائیل كرد، له به‌رانبه‌ردا
ئیسرائیل شوێنی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كانی بۆردمان كرد و نۆ كه‌س كوژران.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیل به توندی بۆ چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت
دوای ئه‌و رووداوانه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی قووڵی خۆی له دۆخی ئیسرائیل و مووشه‌كبارانه‌كه‌ی حه‌ماس و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی قودس پێشان دا، دوای بۆردمانه مووشه‌كییه‌كه‌ی حه‌ماس، كه به‌پێی هه‌ندێك میدیا حه‌وت مووشه‌ك بووه، سوپای ئیسرائیل بۆردمانی ئاسمانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له كه‌رتی غه‌زه كرد و به‌وهۆیه‌وه نۆ فه‌له‌ستینی كوژران كه سیانیان منداڵن، جیا له ژماره‌یه‌ك بریندار.
گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئیسرائیل گوتی، خانه‌یه‌كی مووشه‌كهاوێژی حه‌ماس له كاتی ئاماده‌كردنی مووشه‌كه‌كان كردووه‌ته ئامانج، هاوكات سیستمی دژه مووشه‌كی گومه‌زی ئاسنینیان له ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل بڵاو كردووه‌ته‌وه، دووپاتی كرده‌وه كه به‌ره‌و رۆژانێك له جه‌نگ ده‌چین، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌ست به باڵی سه‌ربازی به‌هێزی ئیسرائیل بكات، بۆیه وه‌ڵامدانه‌وه‌مان توند و بۆ چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.