ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین و پێگه‌یشتنی ده‌غلودانی جووتیاران ڕووداوه‌كانی سووتاندنی گه‌نم و جۆ و دانه‌وێڵه‌ی جووتیاران له ناوچه جیا جیاكان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و هیچ ساڵێكیش بكه‌ری ئه‌و كارانه ناگیرێن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه سووتاندنی دانه‌وێڵه‌ی جووتیاران گورزێكی كوشنده و ترسناكه به‌ر ئاسایشی خۆراك له عێراق ده‌كه‌وێت.
له كاتێكدا ئاسایشی خۆراك له عێراق له‌وپه‌ڕی كێشه‌دایه و زۆرترین كه‌لوپه‌ل و به‌روبوومه‌كانی خوارده‌مه‌نی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به درێژایی مێژوو عێراق ناوه‌ندی كشتوكاڵكردن و به‌پیتترین ناوچه‌كه بووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی سه‌رجه‌م به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان، كه‌چی ئێسته ته‌واوی كاڵاكان له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كات.
ساڵانه
عێراق به‌هۆی هاورده‌كردنی زۆرینه‌ی كاڵاكان و كه‌لوپه‌لی خوارده‌مه‌نی به ملیاران دۆلار ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌یش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرترین زیان به ئابووری وڵاته‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وامی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سووتاندنی گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی جووتیارانیش ده‌بێته هۆی زیاتر دووركه‌وتنه‌وه‌ی جووتیاران له كشتوكاڵكردن و هه‌ژاربوونی زیاتری عێراق به كه‌لوپه‌لی خوارده‌مه‌نی و بێ داهات و بێكاربوونی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری جووتیاران له عێراق.
ساڵانه به سه‌دان هه‌زار هێكتار زه‌وی داچێنراو به دانه‌وێڵه ده‌سووتێنرێن و ئاسایشی خۆراك له عێراق ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه
له دوای 2017ه‌وه و له‌ناوبردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له عێراق، شانه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه خۆیان حه‌شارداوه و زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه ماون به‌رپرسن له سووتاندنی زۆرینه‌ی كێڵگه‌كانی دانه‌وێڵه له ناوچه‌كانی مووسڵ و كه‌ركووك و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین، به‌ڵام به‌شێكیش بۆ ململانێی عه‌ره‌بی هاورده و كورد و توركمان ده‌یگه‌ڕێننه‌وه، چونكه پێشتر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی ئه‌و ناوچانه به عه‌ره‌بی هاورده دراوه و له دوای 2003یش كورد و توركمان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وییه‌كانی خۆیان، به‌ڵام پاش كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان له‌لایه‌ن میلیشیاكان و حكوومه‌تی عێراقه‌وه له ئه‌نجامی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، زۆرترین عه‌ره‌بی هاورده گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كه و ده‌یانه‌وێ دووباره ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وییه‌كاندا بگرنه‌وه.
یه‌كێكی تر له‌و لایه‌نانه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كرێ، بریتین له میلیشیاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق، ئه‌وان نایانه‌وێ ناوچه ڕزگاركراوه‌كان ئارامی و ئاسایشیان تێدا جێگیر بێ و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌رده‌وام ڕووداو و كێشه له‌ناوچه‌كه هه‌بێت، تا خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كان له كورد و عه‌ره‌بی سوننه و توركمان له زێدی خۆیان هه‌ڵبكه‌نن و پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی شیعه بۆ ناوچه‌كان به‌رده‌وامی پێ بده‌ن، جیا له‌وه‌یش دیوێكی تری ڕووداوه‌كان پێوه‌ست ده‌كرێ به هاندانی ئێران بۆ ئه‌و كارانه، تا عێراق هه‌میشه وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مشه‌خۆر بمێنێته‌وه و زۆرترین به‌روبوومی كشتوكاڵی له ئێرانه‌وه هاورده بكات و ساڵانه به ملیاران دۆلار له‌میانه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ست كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌وێت.
به‌شێكی تر له سه‌رچاوه‌كان باس له هۆكارێكی تر ده‌كه‌ن، ئه‌ویش بریتییه له گه‌نده‌ڵی و ده‌ستهه‌بوونی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی به‌غدا له‌و كاره، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به نهێنی ته‌نده‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانیان بۆ یه‌كلا ده‌كرێته‌وه، تا گه‌نم له ده‌ره‌وه هاورده بكه‌ن، ئه‌وان هه‌رگیز نایانه‌وێ عێراق له ڕووی دانه‌وێڵه‌وه بگات به خۆبژێوی و بڕی به‌رهه‌می ڕوو له زیادبوون بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ساڵانه له ڕێی كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنه‌وه به سه‌دان هه‌زار تۆن گه‌نم له ڕووسیا و ئوسترالیا و وڵاتانی تر هاورده‌ی عێراق بكه‌ن و به قازانجێكی زۆره‌وه به حكوومه‌تی عێراقی بفرۆشنه‌وه، كه زۆر دۆسیه‌یش له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانی هاورده‌كردنی گه‌نم و دانه‌وێڵه بوونی هه‌یه.
هه‌ر یه‌ك له‌و هۆكارانه كاریگه‌ری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌مووان لێی دڵنیان، هه‌رگیز ئه‌و هه‌موو ڕووداوه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه له كێڵگه‌كانی گه‌نم و دانه‌وێڵه سروشتی نین و دروستكراون، چونكه ته‌نیا له ماوه‌ی مانگێكی هاوینی 2019 به گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌رگری شارستانی له عێراق 270 ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له كێڵگه‌كانی دانه‌وێڵه له ماوه‌ی 30 ڕۆژ كه‌وتوونه‌ته‌وه و زیاتر له شه‌ش هه‌زار زه‌وی به گه‌نم و جۆ داچێنراو سووتاون.
هۆكاره‌كان زۆر و پاشماوه‌ی داعش و عه‌ره‌بی هاورده و میلیشیاكان و به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كانی به‌غدا به به‌رپرسیار داده‌نرێن
له ئاماره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌رگری شارستانی عێراق هاتووه، له‌و 270 ڕووداوه، 94یان له پارێزگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین بووه و له نه‌ینه‌وا و 55 ڕووداوی سووتانی كێڵگه‌كان تۆماركراوه و له سنووری كه‌ركووكیش 51 ڕووداو له مانگێك بوونی هه‌بووه، ته‌نانه‌ت له به‌غدایش شه‌ش ڕووداوی سووتاندنی كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان تۆمار كراوه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ساڵی 2020یش له ماوه‌ی مانگی نیسان/ئه‌پریل تا ئایار/مایۆی ساڵی ڕابردوو، 164 ڕووداوی سووتاندنی كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان تۆمار كراون، كه به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 100 هه‌زار دۆنم زه‌وی داچێنراو به گه‌نم و جۆ و به‌روبوومه‌كانی تر به ته‌واوی له‌ناوچوون.