له‌سه‌ر ڕێی خێرایی نێوان داقووق و خورماتوو، هاووڵاتییه‌ك به دڕندانه‌ترین شێوه پارچه‌پارچه كراوه و ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی ئایار، نه‌قیب نه‌جات عه‌لی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن له پۆلیسی فیدراڵی پارێزگای كه‌ركووك، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئاگادار كراینه‌وه له ڕێی خێرای نێوان داقووق و خورماتوو به بوونی ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك كه تا ئێسته ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرای نه‌بووه، لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به چڕی ده‌ستی پێ كردووه."
ئاماژه‌ی كرد، "دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی هاووڵاتییه‌كه تاوانی كوشتن بووه، به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ته‌رمه‌كه شێوێنراوه و دوو ده‌ست و سه‌ری لێ كراوه‌ته‌وه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی وردتر، زانیاری زیاتر بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه".
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017، پارێزگای كه‌ركووك به ته‌واوی كه‌وتووه‌ته ده‌ستی هێزه عێراقییه‌كان، له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندان ته‌قینه‌وه و هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر شاره‌كه ڕوویان داوه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی لاوازیی هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراقه‌وه بووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی كوشتن له‌و شاره به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌چاو زیادی كردووه.