دوای هه‌شت ساڵ له نه‌بوونی بودجه، ئه‌مڕۆ وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، واژووی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك كرد تا ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێ و په‌سه‌ند بكرێ.
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له پێشنه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌ت بووه، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، چه‌ندان جار باسی له‌وه كردووه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بودجه‌یه‌كی شه‌فاف ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی ئایار، محه‌مه‌د سه‌عده‌دین بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان كه ده‌بێته مایه‌ی بووژانه‌وه‌ی ته‌واوی كه‌رته‌كانی حكوومه‌ت، وه‌گه‌ڕخستنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن و پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
من 10 ساڵه فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ستم و به‌درێژایی ئه‌م ساڵانه چاوه‌ڕێی به هه‌میشه‌ییبوونم ده‌كه‌م
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ و پڕۆژه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كرێ.
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د سه‌لام ئابووریناس، بۆ "وشه" ده‌ڵێت، مه‌رجی هه‌ر حكوومه‌ت و وڵاتێكی سه‌ركه‌توو و تۆكمه له ڕووی ئابوورییه‌وه، بوونی پڕۆژه‌ی بودجه‌یه.
روونیشی كرده‌وه كه ده‌بێ هه‌رێم بزانێت داهاتی چه‌نده و خه‌رجیشی چه‌نده، ئه‌مانه هه‌مووی ڕێكبخات به پلان، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام هه‌وڵی زیادكردنی داهات بدات.
ئاماده‌كردنی بودجه‌ی كوردستان نه‌ك ته‌نیا شاره‌زایان قسه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه، به‌ڵكو دڵخۆشی لای فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گرێبه‌ستن دروست كردووه، چونكه ئومێد و به‌رچاوڕوونییان له‌باره‌ی داهاتی تاكه‌وه ده‌بێ.
سه‌لمان محه‌مه‌د كه فه‌رمانبه‌رێكی گرێبه‌سته له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به "وشه"ی گوت، هه‌ست ده‌كرێ ئه‌و حكوومه‌ته هی هاووڵاتییانه و خه‌مخۆره.
ئه‌و ده‌ڵێت، "من 10 ساڵه فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ستم و به‌درێژایی ئه‌م ساڵانه چاوه‌ڕێی به هه‌میشه‌ییبوونم ده‌كه‌م، داوا له سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كه‌م كه دڵنیاییمان بداتێ و بڕیاری چاره‌نووسسازمان بۆ ده‌ربكات".
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌فافییه‌ت بێت، به‌تایبه‌ت كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سووره له‌سه‌ر شه‌فافییه‌ت و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.
شاره‌زوور/ ئاسان محه‌مه‌د