زانا هۆڵەندییەكە هۆشداریی دەدات

:: AM:10:37:27/04/2024 ‌
زانا هۆڵەندییەكە هۆشداریی دەدات كە لە 48 سەعاتی داهاتوودا، ئەگەری بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە تایوان و دەوروبەری هەیە كە زیانێكی زۆری دەبێت.

ئەمڕۆ شەموو 27 نیسان، فڕانك هۆگەربێتس پێشبینیكاری بوومەلەرزەی هۆڵەندی، لە تویتێكدا لە پێگەی كۆمەڵایەتیی خۆی لە "ئێكس" ئاماژەی بەوە كردووە، ئەگەر هەیە ڕوودانی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە ماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا لە دوورگەی تایوان و دەوروبەری روو بدات.

ئاماژەی بەوەش كردووە، كاریگەریی ئەو بوومەلەرزەیە پێوەندیی بە دەركەوتنی دوێنێی مانگ هەیە، ئەمەیش لە 27 تا 28ـی نیسان لە تایوان روو دەدات.

بەگوتەی ئەو زانایە، لە ماوەیەكی كورتدا لە ڕێی كورتە ڤیدیۆیەكی نوێ لە درەنگانی ئەمڕۆ بڵاو دەكرێتەوە، تەواوی وردەكارییەكەی دەخرێتەڕوو.

لە سەرەتای مانگی ئاداردا بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.4 پلە، كەناراوەكانی تایوانی هەژاند، دواتر چەندان پاشلەرزە تۆمار كران و زیانی هەبوو بۆ سەر باڵەخانەكانی ئەو وڵاتە، نۆ كەسیش گیانیان لە دەست دا.

جێی ئاماژەیە زانایانی جیۆلۆجی پێیان وایە، بوومەلەرزە لە زانستدا پێشبینی ناكرێت، بەڵام ئەم زانا هۆڵەندییە بە هەموو توانایەكیەوە پشتگیریی لە تیۆری پێوەندیی نێوان جووڵەی هەسارەكان لەگەڵ روودانی بوومەلەرزە لە زەویدا دەكات، دیارترین پێشبینیشی بریتی بوو لە بوومەلەرزە وێرانكەرەكانی توركیا و سووریا.




وشە - رامیار جەواد