چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌گه‌ڵ هاتنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه، لێبڕینی مووچه نه‌مێنێت و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش له فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێ، پێویسته پرسی مووچه له موزایه‌ده‌ی سیاسی دوور بخرێته‌وه.
شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ماده‌ی 11ی تایبه‌ت به پشكی هه‌رێم له یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق، بڕگه‌یه‌كیان جێگیر كردووه كه تێیدا ده‌ڵێ، هه‌ر پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت، بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت.
زیاتر گوتی، زانیاریمان هه‌یه له‌م مانگه‌وه حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ پشكی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران ڕه‌وانه بكات.
له ماوه‌ی ڕابردوو و به‌ئێسته‌یشه‌وه، به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كوردستان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان، به‌رده‌وام بابه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بابه‌تی لێبڕینه‌كه‌یان كردبووه موزایه‌ده، به‌ڵام چاودێران ده‌ڵێن به‌هاتنی پشكی هه‌رێم و لابردنی لێبڕینی مووچه، ده‌می ئه‌و موزایه‌ده‌چییانه داده‌خرێت.
هه‌ر دوێنی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاندبوو، پێویسته لێبرینی مووچه رابگیرێ، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری پارتی وه‌ڵامی درایه‌وه كه ئه‌گه‌ر قاچاخچێتی مه‌رزه‌كانی سلێمانی نه‌مێنێت، مووچه به ته‌واوی دابه‌ش ده‌كرێ.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا