ژەمە خواردنی ئێوارە چۆن كار دەكاتە سەر بینینی خەونی ناخۆش و مۆتەكە؟

:: PM:04:55:11/05/2021 ‌

كەسانێك شەوانە خەوی ناخۆش و مۆتەكە لە خەودا دەبینن، هۆكارەكەی لێكدانەوەی جیاجیای بۆ دەكرێت، لەوانە پێوەست بە نەست و كاریگەری رووداوەكانی ئەو رۆژە لەسەر مێشك و دەروونی مرۆڤ، بەڵام دەركەوتووە كە جۆری خۆراك رۆڵی لەوەدا هەیە.
دوو سەعات بەر لە نوستن خۆراك مەخۆ، بەتایبەتی شلەكانی كافایینیان تیادایە
ئەگەر لەو كەسانەیت بە بەردەوام مۆتەكە و خەونی ناخۆش دەبینیت، دەتوانیت بە سیستمی خۆراكتدا بچیتەوە، بۆ زانینی ئەوەی رەنگە هۆكارەكە لەوێ بێت، پزیشكانی دەروونناسی توێژینەوەیەكیان ئەنجام دا و داتای 396 قوتابیان لە زانكۆیەكی كەنەدایی بەكار هێنا، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ئەو خۆراكانەی شەوانە دەیانخۆین، كار دەكاتە سەر جۆری خەو و ئەو خەونانەیشی دەیانبینین، لەوانە هەندێك خۆراك وا دەكەن خەوی ناخۆش ببینین وەك:

بەرهەمەكانی ئەلبان و شیرەمەنی و خواردنی دەوڵەمەند بە شەكر و ئەو خۆراكانەی مادەی كابسیسینیان تیادایە، وەك بیبەری تون و ساسە تونەكان، خۆراكە سوێرەكان و چبس.

جیا لەوانە بۆ ئەوەی خەوێكی هێمن و قووڵت هەبێت، پێویستە چەند رێوشوێنێك بگرییە بەر لەوانە، تاریككردنی ژووری نوستن، زۆر نەنوستنی بە رۆژ، واتە لە 30 خولەك زیاتر نەبێت، دووركەوتنەوە لە مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان، ناوجێگەت لە جۆرێكی باش بێت، واتە سەرچەف، دوو سەعات بەر لە نوستن خۆراك مەخۆ، بەتایبەتی شلەكانی كافایینیان تیادایە.      



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل