كوشتنی چالاك و سه‌رانی خۆپێشاندانه‌كانی تشرینی عێراق به‌رده‌وامه، به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌م ئیهاب وه‌زنی، رێكخه‌ری خۆپێشاندانه‌كانی كه‌ربه‌لا له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی كوژرا، ئه‌وه‌یش ناڕه‌زایه‌تی فره‌وانی به‌دوای خۆیدا هێنا، نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق دووپاتی كرده‌وه كه رزگاربوونی بكوژان متمانه به ده‌وڵه‌ت لاواز ده‌كات.
پێوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا زۆر گرنگه و پێویسته گفتوگۆیه‌كی ستراتیجی به‌رده‌وام هه‌بێت
جینین هینیس بلاسخارت، سه‌رۆكی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یۆنامی)، له راپۆرتێكی له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی عێراق گوتی، هه‌ڵبژاردن داوایه‌كی سه‌ره‌كیی خۆپێشانده‌ران بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش تا ئێسته چه‌ندان چالاك رووبه‌ڕووی سه‌ركوتكاری ده‌بنه‌وه، كه‌چی ئه‌نجامده‌ران له‌یاسای ده‌ربازیان ده‌بێت.
بلاسخارت له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا گوتی، به‌هۆی گرنگی زۆری پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، پێویسته به په‌له گفتوگۆیه‌كی ستراتیجی به‌رده‌وام و به میكانیزمێكی روون هه‌بێت، ئه‌و له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراقه‌وه گوتی، داوا ده‌كه‌م پارێزگاری له پاكیی پرۆسه‌كه بكه‌ن، چونكه كوشار و ده‌ستوه‌ردانی سیاسی و تۆقاندن و پاره‌ی ناشه‌رعی، هه‌موو ئه‌وانه زیان به متمانه‌بوون به هه‌ڵبژاردن ده‌گه‌یه‌نن.
بلاسخارت دووپاتی كرده‌وه، به‌رده‌وامبوونی ده‌ربازبوون له سزا به‌هۆی تاوانه مه‌ترسیداره‌كان و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، وه‌ك كوشتنی به مه‌به‌ست و رفاندن و تۆقاندن، ته‌نیا هانده‌رێكه بۆ ئه‌نجامده‌رانی و متمانه به ده‌وڵه‌ت له‌ناو ده‌بات و پێش هه‌ڵبژاردن مه‌ترسی رژد دروست ده‌كات، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌وڵی حكوومه‌تی عێراق بۆ نه‌هێشتنی ئاواره‌یی و داخستنی كه‌مپه‌كان تێده‌گات، به‌ڵام ده‌بێت گرنگی به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بدرێت له‌بری داخستنی كه‌مپه‌كان.