وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی رووسیا رای گه‌یاند، نرخی ڤاكسینه‌كان كه له رووسیا دروست ده‌كرێن كه چوار جۆرن، سێ له‌وان نرخیان دیاری كراوه و یه‌كیان تا ئێسته نرخه‌كه‌ی جێگیر نه‌بووه. دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه نرخه‌كان له یه‌كتره‌وه نزیكن.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رۆژنامه‌ی "روسیسكایا گازیتا" له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی رووسیای وه‌رگرتووه، نرخی یه‌ك ڤاكسین له جۆری "ئه‌بیڤاك كۆرۆنا" 842 رۆبڵه كه ده‌كاته 11 دۆلار و نیو، جۆری "كۆفیڤاك 866 رۆبڵ و ڤاكسینی "سپۆنتیك"یش 866,81 رۆبڵه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه، كڕینی ڤاكسینه‌كان، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌یه كه له ده‌سته‌ی فیدراڵی بۆ له‌ناوبردنی قۆرخكاری دانراون، هاوكات نرخه‌كانیش به‌پێی رێژه‌ی به‌رهه‌م ده‌بێت كه له رووسیا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.
دواتریش ئاماژه به‌وه كراوه، ڤاكسینی "سپۆنتیك" له حه‌وت كارگه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ڤاكسینی "ئه‌بیفاك كۆرۆنا" له سێ كارگه و ڤاكسینی "كۆفیڤاك"، له‌و كارگه‌یه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه سه‌ربه كۆمپانیاكه‌ی خۆیه‌تی. به‌ڵام ڤاكسینی "سپۆنتیك لایت" تا ئێسته نرخه‌كه‌ی جێگیر نه‌كراوه.