سەرۆكی حكوومەتی هەرێم پیرۆزبایی لە سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئێران دەكات

:: PM:10:39:19/06/2021 ‌

بەهۆی بردنەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران كە دوێنێ هەینی ساز كرا، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئێران كرد و دووپاتی كردەوە كە حكومەتی هەرێم كار بۆ بەهێزكردنی پێوەندییە دێرینەكانی لەگەڵ ئێران دەكات، كە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش بنیات نراوە.

ئەمڕۆ شەموو 19ی حوزەیران، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێك لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، پیرۆزبایی لە ئیبراهیم رەئیسی دەكەم، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێم دووپاتی كردەوە كە حكومەتەكەم دەیەوێ كار بۆ بەهێزكردنی پێوەندییە دێرینەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی بكات، كە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و رێزگرتنی هاوبەش بنیات نراون، هەروەها لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەكە.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل