نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ڕێوڕه‌سمی كۆتایهاتنی خولێكی خوێندن له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی دهۆك رای گه‌یاند، ساڵی ڕابردوو سه‌خت بوو بۆ هه‌مووان و ئێسته له بۆنه‌یه‌كی خۆش پێكه‌وه‌ین.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی، كۆرۆنا زۆر ئازیزی لێمان دابڕاند، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موومان پێكه‌وه به‌شداری له‌خۆشی پۆلێكی تر له قوتابیانی ئازیزی كوردستان بكه‌ین.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشی و سوپاسی ئاراسته‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كرد بۆ گرنگیدانی به كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده له هه‌رێم. هه‌روه‌ها رووی كرده قوتابییه ده‌رچووه‌كان و گوتی، ئیتر قۆناغێكی تر ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه به‌س نییه و پێویسته ئه‌وه‌ی له زانكۆ فێربوون به‌كاری بێنن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای كرد كه قوتابییان له‌و بوارانه كار بكه‌ن كه كوردستان پێویستی پێیه‌تی و لێهاتووی خۆیان به‌كار بێنن بۆ پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان. نێچیرڤان بارزانی وه‌بیری هێنایه‌وه كه كوردستان ساڵانێكی سه‌ختی به‌ڕێ كردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موومان پێكه‌وه له‌سایه‌ی قوربانی و خه‌باتی ڕابردوو ده‌توانین هه‌نگاوی زیاتر بنێین.