یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو، ئاماده‌كردنی بودجه‌ی گشتیی بوو كه له ماوه‌ی چه‌ندان ساڵی ڕابردوو هیچ پڕۆژه بودجه‌یه‌ك له كوردستان نه‌بووه.
حكوومه‌ت، له ڕێی زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی، توانی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 ئاماده بكات كه ئێسته له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و بڕیاره به‌م نزیكانه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
بودجه، متمانه‌ی نێوان حكوومه‌ت و هاووڵاتییان زیاتر ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ی ته‌مووز، وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی گوت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا توانی ئاماده‌كاری بۆ بودجه‌ی 2021ی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه له‌لایه‌ن به‌غداوه ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت ساڵه نه‌توانراوه بودجه ئاماده بكرێت.
روونیشی كرده‌وه كه ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه، متمانه‌ی نێوان حكوومه‌ت و هاووڵاتییان زیاتر ده‌كات، شه‌فافییه‌تی دارایی له دا‌و و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان زیاتر ده‌كات، به‌رچاوی حكوومه‌ت له خه‌رجییه‌كان ڕوون ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رچاوی زیاتر ڕوون بووه، له ئاماده‌كردنی بودجه‌ی 2021، ئه‌مه‌یش دوای گه‌یشتنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه/ هێشتا دیار نییه هه‌موو مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت یا نا/، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای جه‌ژنی قوربان حكوومه‌تی هه‌رێم بودجه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا