هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ده‌یه‌وێت راهێنه‌رێكی ئیتالی بكاته راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی، دوای ده‌رچوونی له یۆری 2020.
دوای شكستی هۆڵه‌ندا له یۆری 2020 و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی فرانك دی بوێر له مه‌شقی تیپه‌كه، ئێسته هۆڵه‌ندییه‌كان ده‌یانه‌وێت راهێنه‌رێكی به‌ناوبانگی ئیتالی بكه‌نه راهێنه‌ری تیپی وڵاته‌كه‌یان، كه ئه‌ویش ئا‌نتۆنیۆ كۆنتییه.
ماڵپه‌ڕی فوتبۆڵ ئیتالیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ی ته‌مووز ئاشكرای كرد، كۆنتی به هۆی رێككه‌وتنی پێشووی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌رمیلان، له وه‌رزی 2021-2022 ناتوانێت ببێته راهێنه‌ری هیچ یانه‌یه‌كی خولی پله یه‌كی ئیتالیا.
پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو كۆنتی ببێته راهێنه‌ری یانه‌كانی پاریس سانجێرمان، یان تۆتێنهام یان مانچێسته‌ر یونایتد، به‌ڵام تا ئێسته مه‌شقی هیچ تیپێكی وه‌رنه‌گرتووه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا پێوه‌ندییان به كۆنتییه‌وه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئاماده‌یه مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا وه‌ربگرێت.
پێده‌چێت یه‌كه‌مجار بێت هۆڵه‌ندییه‌كان په‌نا بۆ راهێنه‌رێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ببه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان، كه خۆیان هه‌میشه خاوه‌ن راهێنه‌ری به‌ناوبانگ و به ئه‌زموون بوونه.
هه‌ر سه‌رچاوه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كردووه، كۆنتی چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات مه‌شقی یانه‌یه‌ك وه‌ربگرێت، نه‌ك هه‌ڵبژارده، هه‌رچه‌نده ئه‌زموونێكی زۆری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و پێشتر مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیای له ئه‌ستۆ بووه.
ئانتۆ كۆنتی وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌رمیلان بووه پاڵه‌وانی خولی ئیتالیا، به‌ڵام دواتر مه‌شقی تیپه‌كه‌ی جێ هێشت.