بەڤیدیۆ.. ئەو زلەیە موسڵمانانی بەریتانیا تووڕە دەكات

:: PM:04:04:20/10/2016 ‌

گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەتەوە، بێزاری لە ناو موسڵمانانی بەریتانیا و دنیا دروست دەكات.

ڤیدیۆكە بریتییە لە دیمەنی نێو شەمەندەفەرێك، پیاوێكی بەریتانی بێزارە كە موسڵمانێك لەگەڵیدا سوار بووە، بەڵام چاوەڕێ دەكات تا ئەو خاڵی ڕاوەستانەی خۆی دەیەوێ، ئینجا نزیك دەبێتەوە لە گەنجە موسڵمانەكە و زلەیەكی لێ دەدا و ڕا دەكات.

ئەوەی جێی سەرنجە، ئەو گەنجە پاكستانییەی زلەكەی خواردووە، لە جێی خۆی دانیشتووە و هەڵناستێت یان هیچ دژەڕەفتارێك نانوێنێت، بەڵام ئەو ژنەی كە لە تەنیشتی دانیشتووە و بەریتانییە، شكات دەكات و بە پۆلیس دەڵێ.

ئەم ڤیدیۆیە پۆلیسی شاری لەندەنی ناچار كرد بە شوێن تاوانبارەكەدا بگەڕێن.



وشە - كوردۆ شابان