دوو خوشك بە دەستی هاوژینی یەكێكیان كوژران

:: AM:11:00:26/07/2021 ‌
لە یەكێك لە پاركەكانی گەڕەكی حاجیاوەی ژووری سنە، دوو خوشك بە ناوەكانی بەیان مورادی و سەحەر مورادی، لەلایەن هاوژینەكەی بەیان بە ناوی ئیسماعیلدرانە بەر دەستڕێژی فیشەك دران و كوژران.

بەگوێرەی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەیان مورادی ماوەی چەند مانگ بوو بەهۆی كێشە لەگەڵ هاوژینەكەی، گەڕابووەوە ماڵی باوكی و ڕۆژی ڕووداوەكە ئیسماعیل لەگەڵی بووەتە دەمەقاڵێی، دواتر بە چەكی كڵاشینكۆف سەرەتا سەحەر و دواتر بەیانی كوشتووە و هەڵاتووە.

سەحەر ناوبژیوانی كردووە و ئیسماعیل چووە لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی چەكەكەی هێناوە و تەقەی لێیان كردووە.


سەرچاوەكانی هەنگاو باسیان لەوە كردووە كە دوای ئەوەی ئیسماعیل و بەیان بووەتە دەمەقاڵەیان، سەحەر ناوبژیوانی كردووە و ئیسماعیل چووە لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی چەكەكەی هێناوە و تەقەی لێیان كردووە.

بەیان مورادی دایكی دوو منداڵ و سەحەر مورادیش دایكی منداڵێكە. تا كاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، بكوژەكە لەلایەن هێزە تەناهییەكانەوە نەگیراوە.


وشە - سلێمان تاشان