ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل وه‌زیری نه‌وتی عێراق له دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "
ئه‌لحوڕه"ی ئه‌مه‌ریكی دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی به‌غدا ته‌واوی سه‌رنجی له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی گازی سروشتی چڕكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بگات به ئاستی خۆبژێوی و واز له هاورده‌كردنی گاز بهێنێت، هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری باش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و وزه دروست بووه.
دیداره‌كه له واشنتن له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئه‌نجام داوه و تێیدا ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ده‌ڵێ، هاتنم له چوارچێوه‌ی شاندی عێراق بۆ واشنتن نیشانه‌ی گرنگیدانی كه‌رتی وزه‌یه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق به گشتی و كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی، ئێسته ئامانجه‌كانی عێراق له‌سه‌ر فره‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌ی وزه ڕه‌نگڕێژكراون، به تایبه‌ت وزه‌ی تیشكی خۆر، بۆیه له‌و بواره گفتوگۆ و ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "سكاتیك"ی نه‌رویجی و "مه‌سده‌ر"ی ئیماڕاتی و "تۆتال"ی فڕه‌نسی واژوو كردووه.
له كۆتایی ئه‌مساڵ پرۆژه‌كانی وه‌رگرتنی كاره‌با له تیشكی خۆر ده‌ست پێ ده‌كه‌ن
ئاماژه‌ی داوه، كه به گوێره‌ی بڕیار و هه‌نگاوه‌كان كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌رچووێنراون، عێراق له ڕێی وه‌به‌رهێنان كردن له وزه‌ی تیشكی خۆر له هه‌نگاوی یه‌كه‌م بڕی 7.5 گێگاوات كاره‌بای ده‌ست ده‌كه‌وێ و له پلانی دوور مه‌ودایش دا ئه‌و بڕه بۆ 12 گێگاوات به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئامانج له په‌نابردن بۆ وزه‌ی خۆر، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌غدا ئامانجیه‌تی ئیتر له وزه‌ی كاربۆنی دوور بكه‌وێته‌وه، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی پرۆژه‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی كاره‌با له ڕێی تیشكی خۆره‌وه، كه‌متر له 40%ی كاره‌بای عێراق له ڕێی وزه‌ی كاربۆنی واته نه‌وت و گازه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت و به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه كه عێراق به خێرایی هه‌نگاو بنێت، بۆ پاراستنی ژینگه و به‌شداربوون له پرۆسه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما.
له‌باره‌ی ده‌ستكردن به‌و پرۆژانه كه كاره‌با له وزه‌ی خۆر وه‌رده‌گرن، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕای گه‌یاند، كه پێشبینی ده‌كرێ كاره‌كانی كۆمپانیای سكاتێكی نه‌رویجی له كۆتایی ئه‌مساڵ له كه‌ربه‌لا و حیلله بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هاوكات گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتال و مه‌سده‌ر و پاوه‌رچینا به‌هه‌مانشێوه ده‌ست به پرۆژه‌كانیان ده‌كه‌ن له شوێنه جیا جیاكانی عێراق، تا به خێرایی كاره‌بای پێویست له وزه‌ی خۆر وه‌ربگیرێت.
هاوكات وه‌زیری نه‌وتی عێراق باسی له‌و پرۆژه گه‌وره‌یه‌یش كرد كه پێشتر به‌رپرسێكی كۆشكی سپی به میدیاكانی ڕاگه‌یاندبوو، وه‌زیری نه‌وتی عێراق پرۆژه‌كه بریتییه له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی گازی سروشتی له عێراق بۆ 5.2 ملیۆن پێ سێجا و بڕی ملیارێك دۆلاریش له به‌سڕه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌رخانكراوه، هاوكات حكوومه‌ت پشتیوانی و پاره‌داری پرۆژه‌ی غازی سروشتی له ناسڕییه و عه‌ماڕه و چه‌ند شوێنێكی تریش ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له ساڵی نوێوه پرۆژه‌ی سوودبینین له گازی سووتاوی بیره نه‌وته‌كان ده‌ست پێ ده‌كات و وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كرێ، بۆ كۆكردنه‌وه و دووباره پاڵاوتنی، تا ساڵی 2025یش به گوێره‌ی پلانه‌كانمان هیچ بڕه گازێكی سروشتی به‌فیڕۆ و به ئاسماندا ناچێت، به‌ڵكو سه‌رجه‌می كۆ ده‌كرێته‌وه و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی ناوخۆی عێراق ته‌رخان ده‌كرێت.
له 2025 هیچ بڕه گازێكی عێراق ناسووتێت و سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی عێراق پێویستی به به‌رهه‌می چوار هه‌زار ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی هه‌یه، تا سه‌رجه‌م وێستگه گازییه‌كان و پێویستی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه. به‌رهه‌می ئێسته‌ی ڕۆژانه برتیییه له هه‌زار و 300 ملیۆن گازی سرشتی، به‌ڵام پێویسته ئه‌و بڕه به‌رز بكرێته‌وه بۆ چوار ملیۆن پێ سێجا.
عه‌بدولجه‌بار تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له واشنتن واژووكران و گوتی، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شلۆمبێرگ به بڕی نیو ملیار دۆلار گرێبه‌ستێك ئیمزا كراوه، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هالیبرتۆنیش به‌هه‌مانشێوه ڕێككه‌وتن چه‌ندان كۆمپانیای تر كراون، یه‌كێك له‌وانه كۆمپانیای شیفرۆنه بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی پارێزگه‌ی زیقاڕ و چه‌ندان پرۆژ له ناوچه‌كانی تری عێراق.
كشانه‌وه‌ی ئیكسین مۆبێل یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی كه تا ئێسته بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌غدا سووره له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیكسن مۆبیل یان فرۆشتنه‌وه‌ی پشكه‌كانی به كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكا. ئه‌مه‌یش له كاتێكدا كه هه‌ر له كۆمپانیاكانی ئۆكسدینتال پترۆلیۆم و شێلیش بڕیاری كشانه‌وه‌یان له عێراق داوه.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه وه‌زیری نه‌وتی عێراق باشی له ناكۆكی و كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت كردووه و ده‌ڵێ، ناكۆكییه‌كان به‌رهه‌می ئه‌مڕۆ نین، به‌ڵكو له كابینه‌كانی پێشووی حكوومه‌تیش بوونیان هه‌بووه، به‌ڵام له‌و كابینه‌یه باشترین هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له نێوان هه‌ردوولا هه‌یه، ئه‌مه‌یش جێی ستایش و پێزانینه، ئه‌مه سه‌ره‌تای هه‌نگاوێكی گرنگ و هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر باشه و ورده ورده كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی دروست و هه‌میشه‌یی نه‌ك بۆ كات و ماوه‌یه‌كی دیاریكراو.