ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتی ئاب، له رۆژی كۆتایی ئۆڵمپیادی تۆكیۆی 2020دا، تیپی باله‌ی خانمانی ئه‌مریكا مه‌دالیای زێڕیان برده‌وه.
له ركابه‌ریی تۆپی باله‌ی خانماندا له ئۆڵمپیادی تۆكیۆی 2020دا، ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا له یاریی كۆتاییدا به ئه‌نجامی 3-0 گێم له خانمانی به‌ڕازیلیان برده‌وه.
ئه‌نجامی گێمه‌كان 25-21، 25-20 و 25-14 بوو.
یه‌كه‌م جاره له مێژووی ئۆڵمپیاددا خانمانی ئه‌مریكا له یاریی تۆپی باله‌دا مه‌دالیای زێڕ به‌ده‌ست بهێنن.
پله‌ی دووه‌م و مه‌دالیای زیوو بۆ به‌ڕازیل بوو، هه‌روه‌ها پله‌ی سێیه‌م و مه‌دالیای برۆنز بۆ خانمانی سڕبیا بوو، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌م به 3-0 گێم له كۆریای باشووریان برده‌وه.
تا ئێسته ئه‌مریكا له ریزبه‌ندی بردنه‌وه‌ی مه‌دالیاكاندا له پله‌ی یه‌كه‌مه و زۆرترین مه‌دالیایان به‌ده‌ست هێناوه.