هه‌وڵه‌كانی پارێزگاری هه‌ولێر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و كه‌می ئاو له‌شاره‌كه‌دا به‌رده‌وامه و رای گه‌یاند، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت هاوكاری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ی ئاب، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ری وشكه‌ساڵی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕێك بودجه‌ی بۆ پارێزگای هه‌ولێر، ته‌رخانكردووه، جیا له‌وه‌یش مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، بۆ ده‌ربازبوون له ته‌نگژه‌ی وشكه‌ساڵی ته‌رخان كردووه.
له قوشته‌په بیرێكی ئاوی پاك لێ درا
هه‌رئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی ئیمارات له هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی ده‌ستی پێ كرد و یه‌كه‌م بیر له‌لایه‌ن ئه‌و كونسوڵخانه‌یه‌وه له قوشته‌په بیرێكی ئاوی پاك لێ درا.
به‌قسه‌ی ئومێد خۆشناو، ئه‌و بیره‌ی ئاو به قووڵی 670 هه‌ڵكه‌ندراوه، قوڵاییه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته ئاستی مه‌ترسیدار.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مساڵ له چه‌ندان ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان وشكه‌ساڵی راگه‌یه‌نرا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كه رووبه‌ڕووی ببێته‌وه.