راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له ئیسپانیا، كاردانه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئاشكرا كرد، دوای ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی ئیمباپێی یاریزانی پاریس سانجێرمان شكستی هێنا.
ریال مه‌درید به درێژایی ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئیمباپێی دا، به‌ڵام دوێنێ ئێواره له هه‌وڵه‌كانی پاشه‌كشێی كرد، دوای ئه‌وه‌ی دوو ده‌سته‌واره‌ی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام پاریس وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 31ی ئاب بڵاوی كرده‌وه، شه‌ڕی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ده‌ست پێ كرد، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیمباپێ و پێشكه‌شكردنی پاره‌یه‌كی زۆرتر له‌و پاره‌یه‌ی كه پاریس ده‌یخاته‌ڕوو بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه.
گرێبه‌ستی ئیمباپێ له‌گه‌ڵ پاریس له هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت، یانه‌كه هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌یه ئه‌م ماوه‌یه ئیمباپێ رازیی بكات گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ریال مه‌درید ناچاره تا مانگی كانوونی دووه‌می داهاتوو چاوه‌ڕێ بكات، كه ئه‌و كات ماوه‌ی یاسایی ده‌ست پێ ده‌كات و یاریزانه‌كه ده‌توانێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك بكات خۆی بیه‌وێت.
ریال مه‌درید هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات له هاوینی داهاتوو ئیمباپێ به خۆڕایی بۆ ریزه‌كانی بگوازیته‌وه.