نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارە لە هەرێمی كوردستاندا هەن

:: AM:10:18:08/09/2021 ‌
ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی تەنگژەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی كردووەتەوە، نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارە لە هەرێمی كوردستاندا هەن و زۆرترینیان عێراقین.

ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی ئەیلوول، ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی كردووەتەوە، ئێستە لە هەرێمی كوردستاندا 926 هەزار و 18 پەنابەر هەن .

تەنیا 30%ـی لەوانە لە ناو كەمپەكان دەژین
 باس لەوەیش كراوە، لەو ژمارەیە 664 هەزار و 237 پەنابەر ئاوارەی ناوخۆن، 241 هەزار و 937 پەنابەری سوورین، هەشت هەزار و 479 پەنابەری توركین، 10 هەزار و 548 پەنابەری ئێرانین، 736 پەنابەری فەلەستینین لەگەڵ 81 پەنابەری جۆراوجۆر.

ڕوون كراوەتەوە، زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەكان لە هەرێم لەگەڵ كۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین. لە كاتێكدا تەنیا 30%ـی لەوانە لە ناو كەمپەكان دەژین كە ژمارەیان 36 كەمپە، هەروەها 70%یان لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین، 415 ئاوارە و پەنابەر لە پارێزگای هەولێر دەژین، 40%ـی لە پارێزگای دهۆك، 19%یشیان لە پارێزگای سلێمانین.

دوای ئەو تەنگژە و جەنگانەی لە ناوچەكە هەن، ئێستە هەرێمی كوردستان ئارامترین شوێنە و لە زۆربەی وڵاتانی دەوروبەرەوە هاووڵاتییان ڕووی تێدەكەن.



وشە - ئاوات ئازاد