سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه رای ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ست به خوێندن له زانكۆی كۆیه كراوه و زیاتر له چوار هه‌زار قوتابی جگه له قۆناغی یه‌كه‌م له زانكۆكه‌دا هه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی ئه‌یلوول، وه‌لی مه‌حموود سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكردنی خوێندنی زانكۆی كۆیه بووه، جگه له قۆناغی یه‌كه‌م و سیسته‌می ساڵانه‌یش له ئه‌نجوومه‌نی زانكۆكه په‌سه‌ند كراوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه خوێندن له زانكۆی كۆیه 15 هه‌فته ده‌بێت جگه له‌و رێوره‌سم و بۆنانه‌ی دێنه پێشه‌وه.
سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه چوار هه‌زار قوتابی له زانكۆی كۆیه ده‌خوێنن جگه له قۆناغی یه‌كه‌م و زیاتر له هه‌زار قوتابی له به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ده‌بن و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیش له به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ته‌واو كراون.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی كۆیه پلانی خۆی بۆ وه‌رگرتنی قوتابیان هه‌یه و ته‌نیا ده‌توانن هه‌زار قوتابی وه‌ربگرن.
زانكۆی كۆیه ساڵی پار یه‌كه‌م زانكۆ بوو كه خوێندنی به‌كۆتا هێنا ئه‌وه‌یش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌مساڵ ده‌یه‌وێ قه‌ره‌بووی ئه‌وه‌یه بكاته‌وه.
كۆیه/ باوه‌ڕ كه‌ریم