زۆربه‌ی جار ئه‌وه‌مان بیستووه كه پێوه‌ندی هه‌یه له نێوان كلۆری ددان و ھه‌وكردنی پووك به سه‌رھه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه، بۆ ئاشكراكردنی زانیاریی نوێ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، پزیشكێكی ددان وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی ئه‌یلوول، دكتۆر تروسكه عه‌بدوڵا پزیشكی پسپۆڕی ددان و نه‌شته‌رگه‌ریی ددان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "نه‌خۆشییه‌كانی پووك و كێشه‌كانی ده‌م و ددان، به‌گشتی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ته‌واوی جه‌سته‌ی مرۆڤ ھه‌یه، فه‌رامۆشكردن و چاره‌سه‌ر نه‌كردنیان ده‌بێته ھۆ سه‌رھه‌ڵدانی چه‌ندان نه‌خۆشیی تر له جه‌سته‌ی مرۆڤدا".
ڕوونی كرده‌وه، "ده‌می مرۆڤ چه‌ندان به‌كتریای تێدایه كه خۆشبه‌ختانه به‌شێكیان زیانیان نییه، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی تریان زیانبه‌خشن و لای ھه‌موومان ڕوونه كه مرۆڤ له ڕێی ده‌مه‌وه، ماده خۆراكییه‌كان و گازه‌كان وه‌رده‌گرێت، له‌م ڕێیه‌وه ده‌كرێت به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان بچنه ڕێڕه‌وی ھه‌ناسه‌دان و ھه‌رسكردنه‌وه و له ئه‌نجامدا ببنه ھۆی ھه‌وكردنی ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه".
ئاشكرای كرد، "به‌رگریی له‌شی مرۆڤ له كاتی ئاسایی‌دا، ده‌توانێ ئه‌م به‌كتریا زیانبه‌خشانه كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ فه‌رامۆشكردن و پاكڕانه‌گرتنی ده‌م و ددان و پووك، ده‌بێته ھۆی زیادبوونی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان و سه‌رھه‌ڵدانی ھه‌وكردنی پووك و كێشه‌كانی ددان به‌گشتی."
زۆر گرنگه له‌گه‌ڵ ھه‌ستكردن به‌م كێشانه، سه‌ردانی پزیشكی ددان بكرێت
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "له‌گه‌ڵ زیادبوونی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كانی ناو ده‌م و دروستبوونی ھه‌وكردنی پووك، مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ھه‌وكردنی سییه‌كان زیاتر ده‌بێت، ئه‌ویش به ھۆی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌كتریا زیانبه‌خشانه له ده‌مه‌وه بۆ به‌شه‌كانی تری جه‌سته له ڕێی خوێنه‌وه، كاتێ ڕووپۆشی ناو ده‌م بریندار ده‌بێت به‌ھۆی ھه‌وكردن یان كلۆربوونی ددانه‌وه، ئه‌گه‌ری زۆره به‌كتریای زیانبه‌خش له ڕووپۆشی ناو ده‌مه‌وه بچێته ڕێڕه‌وی خوێن و له‌وێشه‌وه بگاته زۆر ئه‌ندامی ناوه‌وه‌ی جه‌سته، له‌وانه دڵ، سییه‌كان و جومگه‌كان. ئه‌و به‌كتریا زیانبه‌خشانه كاتێك ده‌گه‌نه دڵ، ده‌بنه ھۆی ھه‌وكردنی دیواری ناوه‌وه‌ی دڵ كه ئه‌مه‌ش زۆرجار ده‌بێته ھۆی دروستبوونی زۆر كێشه‌ی تر بۆ دڵ و مێشك و سییه‌كان."
"مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌كتریا زیانبه‌خشانه زیاد ده‌كات له‌گه‌ڵ زیادبوونی كلۆری و كێشه‌كانی ددان و ھه‌وكردنی پووك، بۆیه زۆر گرنگه له‌گه‌ڵ ھه‌ستكردن به‌م كێشانه، سه‌ردانی پزیشكی ددان بكرێت و خۆتان ڕزگار بكه‌ن له‌م به‌كتریا زیانبه‌خشانه، بۆ ئه‌وه‌ی دواجار نه‌بێته ھۆی دروستبوونی كێشه‌ی ته‌ندروستیی گه‌وره‌تر". دكتۆر تروسكه عه‌بدوڵا وای گوت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه چۆن ته‌ندروستی ده‌م و ددانه‌كانمان بپارێزین، دكتۆر تروسكه ئه‌وه‌ی گوت، "ڕۆژانه دووجار شووشتنی ددانه‌كانمان به شێوازێكی دروست پێویسته، هه‌روه‌ها به‌كارھێنانی په‌تی ددان به لایه‌نی كه‌مه‌وه ڕۆژانه یه‌كجار، بۆ ئه‌وه‌ی نێوانی ددانه‌كان پاك بكرێته‌وه و نه‌بێته ھۆی دروستبوونی نه‌خۆشیی پووك، جگه له‌وانه‌یش دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه گازییه‌كان و جگه‌ره‌كێشان و ماده كحوولییه‌كان، هه‌روه‌ها پێویسته زیاده‌ڕه‌وی نه‌كرێ له خواردنی شیرینیدا."
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ت ھه‌یه ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ھه‌وكردنی پووكت ھه‌یه
شایانی باسه زۆركه‌س ده‌ڵێت په‌تی ددان به‌كار ناھێنم، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه به‌كاری دێنم پووكم خوێنی لێ دێت و ئازاری ھه‌یه، ئه‌و پزیشكه له‌وباره‌یه‌وه گوتی، "ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ت ھه‌یه، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ھه‌وكردنی پووكت ھه‌یه و پێویستت به چاره‌سه‌ره و فه‌رامۆشی مه‌كه، پووكی ته‌ندروست ڕه‌نگێكی په‌مه‌یی و جوانی ھه‌یه و له‌كاتی ددان شوشتن و به‌كارھێبانی په‌تی ددان، خوێنی لێ نایه‌ت و ئازاری نییه".
كلۆری ددان، یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كانی ناو ده‌م، ئازار و ئێشی زۆری لێ دروست ده‌بێت و مرۆڤ به ته‌واوی ناڕه‌حه‌ت و نیگه‌ران ده‌كات، هۆی تووشبوونی مرۆڤ به‌م كاره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌كتریای ناو ده‌م له‌گه‌ڵ كاربۆهیدراتی ناو خۆراك، كارلێك ده‌كات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مینای ددان تێك بچێت و مرۆڤ تووشی كێشه‌ی كلۆربوونی ددان ببێت.
پووك، ئه‌و به‌شه‌یه كه چوارده‌وری ئێسكه‌كانی ددانیان داوه و له چه‌ند به‌شێك پێكهاتووه، ئه‌وانیش شانه‌كانی پووك، ئێسكی ددان، ماده‌ی سمن ده‌م كه ڕه‌گی ددانی داپۆشیوه، به‌شێوه‌یه‌كی پته‌و ددانه‌كان له ناو ئێسكی شه‌ویلگه ده‌به‌ستێته‌وه و توندوتۆڵی ده‌كات.