دیارده‌یه‌كی سه‌یری گۆشتخواردن له شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش بڵاو بووه‌ته‌وه، ده‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس، پزیشكێكی پسپۆڕ هۆشداری ده‌دات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی ئه‌یلوول، دكتۆر جه‌عفه‌ر مزه‌فه‌ر پسپۆڕی وردی شه‌كره و ڕژێنه‌كان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس له په‌ره‌سه‌ندندایه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێسته زۆربه‌ی هاووڵاتییان خوویان داوه‌ته زۆر خواردنی گۆشتی نه‌برژاو، كه ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كیی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس و چه‌ندانی تریش، بۆیه پێویسته خۆتان له خواردنی گۆشتی نه‌برژاو به‌دوور بگرن.
ڕوونی كرده‌وه، ئێسته به‌ناوی ستێك و به چه‌ند ناوێكی جیاواز له چێشتخانه‌كان، گۆشت به‌شێوه‌ی كه‌می بر‌ژاو یان نه‌برژاو به هاووڵاتییان ده‌درێت، گه‌نجان گوایه چێژ له خواردنی ده‌بینن، به‌شێكی زۆری خوێناوییه و ترسناكه بۆ ته‌ندروستی.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "هاووڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانی تاقیگه‌یه‌ك بكه‌ن و داوای پشكنینی Ca19.9 بكه‌ن، بۆ ئاشكراكردنی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس، له ته‌ندروستیی خۆیان دڵنیا بنه‌وه كه ئه‌م پشكنینه پێویسته سێ بۆ شه‌ش مانگ جارێك بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌كرێ بۆ زیاتر دڵنیابوون له دوای ده‌رچوونی پشكنینه‌كه، سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی وردی شه‌كره و ڕژێنه‌كان بكرێت، ئه‌وكات به ته‌واوی له ته‌ندروستی خۆت دڵنیا ده‌بیته‌وه."
په‌نكریاس (Digestive System) یه‌كێكه له ڕژێنه‌كانی له‌شی مرۆڤ و به‌شێكه له كۆئه‌ندامی ھه‌رس و كۆئه‌ندامی كوێره‌ڕژێنه‌كان. ئه‌م ڕژێنه ھه‌ندێك ھۆرمۆن دروست ده‌كات كه ئه‌ركی گرنگیان ھه‌یه له كۆئه‌ندامی ھه‌رس و ڕژێنه‌كاندا، له پرۆسه‌ی هه‌رسیشدا به ھه‌مانشێوه. په‌نكریاس جگه له‌و ئه‌ركه‌ی كه له كۆئه‌ندامی كوێره‌ڕژێنه‌كاندا ھه‌یه‌تی، له كۆئه‌ندامی ھه‌رسیشدا ئه‌ركێكی به‌رچاوی ھه‌یه، ئه‌ویش به دروستكردنی ئاوی په‌نكریاسه كه ده‌بێته ھۆی ھه‌رسكردنی خۆراكه ماده.