به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی كه‌له‌كچی له سنووری شارۆكه‌ی شێخان رای گه‌یاند، به گوژمه‌ی دوو ملیار دینار پڕۆژه له كه‌له‌كچی جێبه‌جێ ده‌كرێن، پارێزگاری دهۆكیش سه‌ردانی سنووره‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی ئه‌یلوول، هه‌ڤال محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی كه‌له‌كچی، بۆ "وشه" گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو ملیار دیناری بۆ كۆمه‌ڵێك پڕۆژه بۆ شاره‌دێی كه‌له‌كچی ته‌رخان كردووه، ئێسته‌یش ده‌ستمان به ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كان كردووه و بڕیاره پارێزگاری دهۆكیش بێته كه‌له‌كچی و به‌ردی بناغه‌یان بۆ دابنێت.
روونیشی كرده‌وه كه پڕۆژه‌كان دروستكردنی رێی دووسایدی ناو سه‌نته‌ر و رێی پیشه‌سازیی كۆنه، پڕۆژه‌ی دروستكردنی رێی گونده‌كانی دوریشان و ته‌لجۆمر و گه‌رمك و رێی زیناوه، هاوكات یاریگه‌یه‌كی 11 یاریزانیش بۆ خه‌ڵكی شاره‌دێی كه‌له‌كچی دروست ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان كه‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، بڕیاره پارێزگاریش سه‌ردانی شاره‌دێیه‌كه بكات و به‌ردی بناغه بۆ سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان دابنێت.
وشه/ بڵند ئیبراھیم