ئه‌و لاستیكه‌ی له‌سه‌ر بزوێنه‌ره به ''لاستیك گاید'' یان ''Valve Guide Seal'' ناو ده‌برێت، لاستیكێكی تایبه‌ته له‌سه‌ر وه‌لفه‌كانی بزوێنه‌ر ده‌به‌سترێت، ئه‌ركی سه‌ره‌كی بریتییه له كۆنترۆڵی ناردنی ڕۆن بۆ چه‌وركردن و ساردكردنه‌وه‌ی قه‌دی وه‌لفه‌كان و ڕێگریكردن له ڕۆیشتنی ڕۆنی زیاده بۆ ناو ژووری سووتان.
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، لاستیك گاید جیاواز له لاستیك و چبنه‌كانی تری ناو بزوێنه‌ر، تاكه لاستیكه كه بۆ ڕێدان به تێپه‌ڕبوونی كه‌مێك ڕۆن به‌ناویدا دیزاین كراوه، ئه‌مه‌یش بۆ مه‌به‌ستی چه‌وركردن و ساردكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها ئاسان جووڵه‌كردن و دانیشتنی وه‌لفه‌كان له شوێنی خۆیان.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، به‌ڵام به‌هۆی به‌كارهێنانی ڕۆنی كوالێتی خراپ و زیادبوونی ته‌مه‌نی بزوێنه‌ر، ئه‌م لاستیكه تووشی داخوران، درزبردن، قرچۆك و ستۆكبوون ده‌بێته‌وه، سه‌رئه‌نجام ده‌بێته هۆی تێپه‌ڕبوونی ڕۆنی زیاد به‌ناویدا و دروستبوونی گرفت بۆ بزوێنه‌ر وه‌ك ''به‌فیڕۆچوونی ڕۆن و دروستبوونی دووكه‌ڵ".
لاستیک گاید کارێکی گرنگ دەکات لەوەی بزوێنەر تووشی مەترسی گەورە نەبێت
ئه‌گه‌ر رۆنی كوالێتی خراپت به‌كار هێنا و كاری كرده سه‌ر لاستیك گاید، ئه‌مانه دروست ده‌بن:
یه‌كه‌م - كه‌مكردنی ڕۆنی بزوێنه‌ر و كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشی ئۆتۆمبێل به‌هۆی دانه‌خستنی ژووری سووتان له ڕێی وه‌لفه‌كانه‌وه به باشی.
دووه‌م - هه‌بوونی دووكه‌ڵی شین و سپی له كاتی ئیشپێكردنی ئۆتۆمبێل له ساردی و دواتر نه‌مانی.
سێیه‌م - هه‌بوونی دووكه‌ڵی شین و سپی له كاتی لێخوڕین له‌ناو شار و ترافیك، دواتر نه‌مانی له خێرایی زۆر و ڕێی ده‌ره‌وه‌دا.
چواره‌م - بوونی به‌رده‌وامی دووكه‌ڵی شین، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ته‌واو خراپبوونی لاستیك گاید.