لە كەركووك پێشێلكاری دەكرێت

:: AM:11:50:28/09/2021 ‌
بەپێی بەدواداچوونێك دەردەكەوێت بەناوی ڕاپرسی، فۆڕمێك بەسەر ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری كەركووك دابەش كراوە، ئەو فۆڕمە لایەنگریی تێدایە بۆ بەرژەوەندیی لیستی هاوپەیمانی لە سنووری كەركووك.

ئەمڕۆ سێشەم 28ـی ئەیلوول، بەپێی بەدواداچوونێكی "وشە" دەردەكەوێت، فۆڕمێك بەسەر ژمارەیەك لە مامۆستا و ناوەندی خوێندن دابەش كراوە، تێیدا كۆمەڵێك زانیاری داوا كراوە.

لە بنەڕەتدا بۆ جیاكردنەوە و زانینی ڕێژەی دەنگە لە ناوەندەكانی خوێندن بۆ بەرژەوەندیی هاوپەیمانی گۆڕان و یەكێتی
لە فۆڕمەكەی كە دابەش كراوە، ناوی لیستی هاوپەیمانی نووسراوە و داوای ژمارەی دەنگدەرانی ماڵ لەو كەسانە كراوە، لەگەڵ ژمارەی بازنەكەی و لیستی لایەنەكانی تر لە بەشێكی فۆڕمەكە.

ئەو فۆڕمە بەناوی ڕاپرسی دابەش كراوە، بەڵام لە بنەڕەتدا بۆ جیاكردنەوە و زانینی ڕێژەی دەنگە لە ناوەندەكانی خوێندن بۆ بەرژەوەندیی هاوپەیمانی گۆڕان و یەكێتی.

سەروەر جەلال چالاكی مەدەنی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دابەشكردنی ئەو فۆڕمە، پێشێلكاریی ڕێنوێنییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانە، بۆیە پێویستە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی بكرێ‌.

ئەو چالاكە گوتی، ئەمڕۆ ئێمەیش ئەو فۆڕمەمان بینی بەناوی سەرژمێریی ڕێكخراوەیی كراوە، بەڵام لە بنەڕەتدا لایەنگریی تەواوی تێدایە، بەهیچ شێوەیەك ئەو جۆرە چالاكی و ڕاپرسییە ڕێپێنەدراوە بۆ ناوەندەكانی خوێندن.






وشە - رامیار جەواد