له‌كاتی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی كه ئه‌مڕۆ له هه‌ڵه‌بجه بۆ شاندێكی هه‌ده‌په و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی به‌ڕێوه چوو، په‌یامنێری "وشه" به پرسیارێك هه‌ردوولایان شه‌رمه‌زار ده‌كات و له ئه‌نجامدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كه ناده‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی ئه‌یلوول، كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی و شاندێكی هه‌ده‌په به‌ڕێوه چوو، تێدا شانده‌كه‌ی هه‌ده‌په باسی هاوپه‌یمانیی نێوان گۆڕان و یه‌كێتییان ده‌كرد.
هیچ بیانوویه‌ك نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نه‌ده‌نه‌وه
شانده‌كه‌ی هه‌ده‌په ویستیان په‌یامی ئاشتی و پاراستنی كوردستان بگه‌یه‌نن، له چوارچێوه‌ی پرسیاری رۆژنامه‌نووسه‌كانیشدا، عه‌زیز ره‌سووڵ په‌یامنێری "وشه" له هه‌ڵه‌بجه، پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد كه قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه چییه رۆژانه به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردمان ده‌كرێن؟ به‌ڵام به سه‌رسامییه‌وه به‌ختیار شاوه‌یس په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له عێراق ده‌ڵێ، "چ ئه‌وه چییه؟". به پرسیاره‌كه‌ی "وشه" قه‌ڵسه.
دواتر هه‌ر به‌ختیار شاوه‌یس رێ به شاده‌كه‌ی هه‌ده‌په نادات وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه و كۆتایی به كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه ده‌هێنێ. به‌ڵام له شه‌رمه‌زاریدا به خێرایی مایكی كه‌ناڵه‌كان به‌جێ ده‌هێڵن.
عه‌زیز ره‌سووڵ په‌یامنێری "وشه" له هه‌ڵه‌بجه پێی راگه‌یاندین، هیچ بیانوویه‌ك نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نه‌ده‌نه‌وه و وه‌ك هه‌ر رۆژنامه‌نووسێكی تر پرسیاری كردووه، به‌ڵام بووه‌ته هۆی كۆتاهێنان به كۆنگره‌كه.
په‌كه‌كه كه بووه به به‌ڵا بۆ كوردستان و به‌رده‌وام به‌هۆی ئه‌وانه‌وه سنووری هه‌رێمی كوردستان بۆردمان ده‌كرێ، هه‌ر ئه‌وانیشن په‌لاماری پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن و شه‌هید و برینداریان ده‌كه‌ن.
شه‌رمه‌زاربوونی په‌یه‌ده و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی یه‌كێتی، دوابه‌دوای ئه‌وه دێت كه تێگه‌یشتوون په‌كه‌كه چ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه، به‌ڵام خۆیان له پرسیاره‌كان ده‌دزنه‌وه.