راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئاشكرای كرد، یه‌كێك له گرنگترین یاریزانه‌كانی تیپه‌كه‌ی، پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
تۆماس تۆخێلی ئه‌ڵمانی به رۆژنامه‌ی ئێكسپرێسی به‌ریتانی راگه‌یاندووه، نگۆلۆ كانتێی یاریزانی ناوه‌ڕاستی تیپه‌كه‌ی، دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، سبه‌ی له گه‌ڕی دووه‌می چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی چێڵسی به‌رامبه‌ر یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی یاریی ده‌كات.
جگه له كانتێ، هه‌ریه‌كه له یاریزانان رێس جه‌یمس، كریستیان پۆلیسیچ و ماسۆن ماو‌نت به‌رامبه‌ر یوڤی یاریی ناكه‌ن، به‌مه‌ش گورزێكی گه‌وره به‌ر تیپه‌كه‌ی له‌نده‌ن كه‌وت.
چێڵسی و یوڤی هه‌ریه‌كه‌ی سێ خاڵیان هه‌یه، له گه‌ڕی یه‌كه‌م چێڵسی به 1-0 گۆڵ له زینیتی رووسیی برده‌وه، یوڤێنتوسیش به 3-0 گۆڵ له مالمۆی سوێدیی برده‌وه.