ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له وه‌ڵامی هه‌په‌گه‌دا كه گوتبووی پارتی به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان زانیاری به توركیا داوه، ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی له ناو په‌كه‌كه‌ن میتی توركیان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، 28ی ئه‌یلوول، عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، توركیا ئه‌وه‌نده خه‌ڵكی هه‌یه له ناو په‌كه‌كه پێویستی به كه‌س و لایه‌ن نییه زانیاری پێ بدات، بۆیه ئه‌وانه‌ی له ناو په‌كه‌كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پارتی و تۆمه‌تی بۆ دروست ده‌كه‌ن خۆیان پیاوی میتن و ده‌یانه‌وێ خۆیان بشارنه‌وه.
په‌كه‌كه ده‌یه‌وێ پارتی و كوردستانیش رابكێشنه ناو شه‌ڕی خۆیان
روونیشی كرده‌وه، توركیا وڵاتێكی گه‌وره‌یه و خاوه‌ن زانیاری و پێگه‌یه، پێویستی به پارتی نییه، په‌كه‌كه ده‌یه‌وێ پارتی و كوردستانیش رابكێشنه ناو شه‌ڕی خۆیان، به‌ڵام كوێربن ئه‌وه نابینن پارتی بچێته ئه‌و شه‌ڕه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی گوتی، هه‌رێمی كوردستان ناچێته شه‌ڕی گڵاوی په‌كه‌كه كه له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتاندایه.
لێدوانه‌كه‌ی عه‌ونی له‌كاتێكدایه كه په‌كه‌كه به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌یانه‌وێ گێچه‌ڵه‌كانیان به كوردستان بشارنه‌وه.