له ساڵی 2008 ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر بڕیاریان دا پێداچوونه‌وه به‌و تاقیكردنه‌وه و توێژینه‌وانه بكه‌ن، كه ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا كرابوو، له‌سه‌ر حه‌ب و ده‌رمانی دژه ڕه‌شبینی و سترێس، كه له ماوه‌ی 1987 تا 2004 ڕه‌زامه‌ندیان له‌لایه‌ن ده‌سته‌كه‌وه له‌سه‌ر درابوو و خرابوونه بازاڕی ده‌رمان و ده‌رمانخانه‌كانه‌وه، ئه‌مه كارێكی ئاسان نه‌بوو و ئه‌و گرووپه توێژه‌ره ده‌بوو هه‌موو توێژینه‌وه و ڕاپۆرته‌كانی ئه‌رشیڤی ده‌سته‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبده‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه و توێژینه‌وه‌كان بخوێننه‌وه و لێی بكۆڵنه‌وه، پێداچوونه‌وه به 74 توێژینه‌وه‌ی ورد كرا و كه سه‌رجه‌میان 12 هه‌زار و 500 نه‌خۆشیان تێدا وه‌رگیرابوو، تا تاقیكردنه‌وه‌ی حه‌ب و ده‌رمانه‌كانیان له‌سه‌ر بكرێت، ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یش به ڕێژه‌ی 38% ئه‌رێنی بوو، واته ئه‌و ده‌رمان و حه‌بانه بۆ له‌ناوبردنی ڕه‌شبینی و سترێس و كێشه ده‌روونییه‌كان به‌و ڕێژه‌یه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام به به‌رده‌وامی خراونه‌ته بازاڕه‌وه و خه‌ڵكی كڕیویانه، ئه‌مه‌یش پرسیاری ئه‌وه‌ی دروست كرد، كه ئایا مرۆڤه‌كان بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان؟ ئایا كۆمپانیاكانی ده‌رمان ویژدانیان فرۆشتووه و بۆ قازانج هه‌موو جۆره حه‌بێكمان ده‌رخوارد ده‌ده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر كێشه‌كانمان هه‌بێت؟
كاتێك ئه‌و توێژه‌رانه وردتر لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌كان كرده‌وه، گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌و ماوه‌یه خراونه‌ته بازاڕ و ڕه‌زامه‌ندیان پێدراوه، تووشی سه‌رسڕمان بوون، كاتێك بینیان له 74 توێژینه‌وه، ته‌نیا یه‌ك دانه‌یان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌رێنی بوو و ئه‌وانه‌ی تر سه‌رجه‌میان به پله و ڕێژه‌ی باش ده‌رئه‌نجامی ئه‌رێنیان لێ نووسراوه، ئه‌مه بووه جێی گومانی زۆر و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له میدیاكان و شه‌قامی ئه‌مه‌ریكا دروست كرد.
زۆرینه‌ی ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌رایی له‌سه‌ر مرۆڤ نه‌رێنین و ده‌ستكاری ده‌كرێن
ئه‌وان ده‌رئه‌نجامی دووباره پێداچوونه‌وه‌كانیان له گۆڤاره زانستی و پزیشكییه‌كان بڵاو ده‌كرده‌وه و خه‌ڵكیش تووڕه‌یی ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بوو، بۆیه دواجار له‌و 74 توێژینه‌وه، 22 توێژینه‌وه له‌به‌رده‌ستی ئه‌و گرووپه توێژه‌ره نه‌هێڵرا و به ته‌واوی له‌ناوبران، بۆ ئه‌وه‌ی نهێنییه‌كان ئاشكرا نه‌بن. ئه‌مه‌یش وه‌ك كاره‌ساتێك هه‌ژمار كرا و متمانه‌ی خه‌ڵكی به زانستی پزیشكی و ده‌رمانناسی به ته‌واوی لاواز كرد.
بێن گۆلدیكه‌ر ئه‌كادیمستی به‌ریتانی له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته هاته ده‌نگ و گوتی، ئه‌و ده‌رئه‌نجامه ساختانه‌ی توێژینه‌وه‌كان كه دۆزراونه‌ته‌وه، ڕاسته‌قینه‌ن و منیش به ته‌واوی هاوڕام و ماوه‌یه‌كی زۆره گومانم له‌و توێژینه‌وانه هه‌یه و توێژینه‌وه‌م له‌سه‌ر 12 جۆری حه‌ب كردووه، كه بۆ به‌هێزی یادگه و نه‌هێشتنی كێشه‌ی ده‌روونی له كه‌سانی به ته‌مه‌ن به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام كاریگه‌ری ئه‌و حه‌بانه هیچ ئه‌رێنی نییه و ته‌نیا له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی ساخته و بانگه‌شه و پروپاگنده‌ی گه‌وره، توانراوه متمانه به خه‌ڵك بكرێت، كه ئه‌و حه‌بانه بكڕن و به به‌رده‌وامی بیخۆن و ببن به كڕیارێكی هه‌میشه‌یی كۆمپانیاكانی ده‌رمان.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بێن گۆلدیكه‌ر په‌رتووكێكی به ناوی " شه‌ڕانگێزی كۆمپانیاكانی ده‌رمان: گه‌نده‌ڵی له پیشه‌سازی ده‌رمان و ڕێگه به‌ره‌و چاكسازی" نووسی و بڵاوی كرده‌وه، له ناوه‌رۆكی په‌رتووكه‌كه‌ی زۆر به وردی باسی له بێویژدانی و گه‌نده‌ڵی كۆمپانیاكانی ده‌رمان كردووه، كه به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك به‌رده‌وامی به پیشه‌سازی ده‌رمان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین و گه‌وره‌ترین قازانج بخه‌نه گیرفانیانه‌وه.
بێن هه‌موو پیلان و نه‌خشه‌كانی كۆمپانیاكانی ده‌رمانی خستووه‌ته‌ڕوو، كه چۆن ده‌رمانه‌كان دروست ده‌كه‌ن، چۆن توێژینه‌وه‌ی ساخته‌ی له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ن و چۆن چۆنیش خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن، بۆ ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی ئه‌و حه‌بانه بكڕن، كه زۆرترین قازانجی لێ ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی تری په‌رتووكه‌كه‌ی باس له ونكردن و له‌ناوبردنی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كات، كه له قۆناغی پێش ڕه‌زامه‌ندیدان له‌سه‌ر گرووپێك خه‌ڵكی ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام دوای متمانه وه‌رگرتن و ڕه‌زامه‌ندی به‌ده‌ستهێنان ئه‌و تاقیكردنه‌وانه له‌سه‌ر مرۆڤ به ته‌واوی له‌ناو ده‌به‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر كێشه‌یان بۆ دروست نه‌بێ و ئه‌و خه‌ڵه‌تاندنه گه‌وره‌یه‌ی كردوویانه ئاشكرا نه‌بن.
پێشتر چه‌ندان حه‌ب ئاشكرا كران، كه سوودیان بۆ گرفته ته‌ندروستییه‌كانی مرۆڤ نییه و به ملیارانیشی له‌سه‌ر خه‌ڵك ساغ كراونه‌ته‌وه
بێن باس له نموونه‌یه‌ك ده‌كات و نووسیویه‌تی، له 2007 ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر پێداچوونه‌وه‌یان به ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی حه‌بی ستاتین كرده‌وه، كه حه‌بێكی تایبه‌ته به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆل له خوێنی مرۆڤ و مه‌ترسی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ له مرۆڤ دوور ده‌خاته‌وه و به به‌رده‌وامیش پزیشكان ئه‌و حه‌به بۆ خه‌ڵكی ده‌نووسن، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ونكراون و هه‌رگیز ده‌ستی ئه‌و توێژه‌رانه نه‌كه‌وت، كه خواستی دووباره پێداچوونه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانیان هه‌بوو.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه زۆرێك له كۆمپانیاكانی ده‌رمان، ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تای حه‌ب و ده‌رمانه‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ زۆر خراپ ده‌ربكه‌وێت، ئه‌وا سه‌رجه‌می داتا و زانیارییه‌كان له‌ناوده‌به‌ن و به جۆرێكی تر دووباره تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له ئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌یش زۆرجار مرۆڤه‌كان ده‌بن به قوربانی، به‌ڵام مردنیان بۆ هۆكارێكی تر ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه، له كاتێكدا گومانی زۆر هه‌یه كه له ئه‌نجامی ده‌رمانه نوێكانه‌وه كۆتایی به ژیانیان هاتبێت.
له ساڵی 2010 ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر دووباره هه‌وڵی پێداچوونه‌وه به توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی حه‌بی ریبۆكستینیان دا و تووشی سه‌رسڕمان بوون، كاتێك بۆیان ده‌ركه‌وت له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی حه‌به‌كه له‌سه‌ر حه‌وت گرووپی خه‌ڵكی خۆبه‌خش، ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌كێك له گرووپه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر له نیوه حه‌به‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، كه‌چی چه‌ندان ساڵه له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه بۆ ملیاران مرۆڤ ده‌نووسرێ و خه‌ڵكی هۆگری حه‌به‌كه بوون و به به‌رده‌وامی ده‌یخۆن!
بێن گۆلدیكه‌ر له په‌رتووكه‌كه‌ی
نووسیویه‌تی، زیاتر له 90%ی ئه‌و توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وانه‌ی له‌سه‌ر حه‌ب و ده‌رمانه نوێكان له قۆناغی سه‌ره‌تا ئه‌نجام ده‌درێن، گرووپی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن تاقیكردنه‌وه و توێژینه‌وه‌كان ئه‌نجام ناده‌ن و كۆمپانیاكانی ده‌رمان ده‌ستی تێ ده‌خه‌ن، تا ده‌رئه‌نجامه‌كان به ویستی ئه‌وان یه‌كلایی ببێته‌وه و حه‌به‌كان بتوانن ڕه‌زامه‌ندی به‌ده‌ستبهێنن و قازانجی گه‌وره بكه‌ن، ئه‌مه‌یش مه‌ترسییه‌كی زۆر ترسناك و گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی و پێویسته شۆڕشێكی له دژ به‌رپا بكرێت.