ڕۆژنامه‌ی "
تایمز"ی به‌ریتانی بابه‌تێكی له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌سه‌ده و ئه‌مه‌ریكا و مه‌ترسی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و به‌رپرسانی حكوومه‌تی بایدن، به‌ڵێنی زۆریان به كورده‌كان داوه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێیان ناهێڵن و هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستان پاشه‌كشه له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ناكه‌ن.
مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات " هه‌سه‌ده " له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه جۆ بایدنی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی پێداوین كه ده‌ستمان لێ به‌رنادات و پشتمان تێ ناكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌رانبه‌ر ئه‌فغانستان كردیان، كه به‌وهۆیه‌وه ڕێكخراوی تاڵیبان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك ده‌ستی به‌سه‌ر كابۆل و ته‌واوی ئه‌فغانستان دا گرت.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، كورده‌كان تاكه دۆستی وڵاتانی ڕۆژئاوان له سووریا، پێشتریش كۆشكی سپی، جه‌نه‌ڕاڵ فرانك ماكنزی فه‌رمانده‌ی گشتیی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات كرد و به‌شێوه‌یه‌كی ڕانه‌گه‌یه‌نراو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هه‌سه‌ده كۆبووه‌وه و به‌ڵێنی پشتیوانی پێداون و دڵنیایشی كردوونه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌كه جێ ناهێڵێت.
جه‌نه‌ڕاڵ فرانك ماكنزی به‌شێوه‌یه‌كی ڕانه‌گه‌یه‌نراو سه‌ردانی ڕۆژئاوای كوردستانی كردووه
مه‌زڵووم عه‌بدی زانیاری زیاتری بۆ ڕۆژنامه‌كه خستووه‌ته ڕوو و ده‌ڵێ، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات نیگه‌رانی زۆریان هه‌یه، كه ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان ڕووی دا، جارێكی تر به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئێمه ڕوو بداته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 2019یش ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی كشانده‌وه و توركیا ده‌ستی به هێرشی داگیركاری كرد، پێویسته ڕاستگۆیش بین له‌گه‌ڵ خۆمان، له دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و ئه‌و پێشهاتانه‌ی له‌و وڵاته ڕووی دا، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ترس و نیگه‌رانی زۆریان هه‌بوو، كه هه‌مان چاره‌نووسی خه‌ڵكی ئه‌فغانستانیان هه‌بێت.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئێسته 900 سه‌ربازی له ناوچه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌یه، تاكه ئه‌ركی ئه‌و هێزانه‌یش بریتییه له پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، بۆ ڕیشه‌كێشكردنی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به گشتی. به‌ڵام له ته‌ك ئه‌مه‌یش دا ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بوونی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا به‌ربه‌ست و قه‌لغانێكه و ڕێگری له هاتنه پێشه‌وه‌ی زیاتری سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه توندڕۆكانی ده‌گرێت، هه‌ریه‌ك له توركیا و ڕژێمی به‌عسی سووریایش ئامانجی ستراتیجیان بریتییه له له‌ناوبردنی ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ی كورده‌كان له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دایانمه‌زراندووه و داگیركردنی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانیان.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ڕۆژهه‌ڵاتی فورات جێ ناهێڵن
عه‌بدی له باره‌گه‌كه‌ی له نزیك شاری حه‌سه‌كه بۆ تایمزی به‌ریتانی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان دڵنیایی زۆریان پێداوین و ئاماژه‌یان به‌وه كرد، كه سووریا ئه‌فغانستان نییه و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر سووریا به ته‌واوی جیاوازه له‌و سیاسه‌ته‌ی كه به‌رانبه‌ر ئه‌فغانستان هه‌یه‌تی.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له لێدوانه‌كانیان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌ڵوێستی ڕوونی ئه‌وان بریتییه له مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا و عێراق، تا به یه‌كجاری شكست به ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌هێنرێت و هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ دووباره زیندووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه ترسناكه بوونی نامێنێت.
ساڵی 2019 دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ، له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا ڕێككه‌وت و گڵۆپی سه‌وزی بۆ هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان هه‌ڵگیرساند، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایشی له ناوچه‌كه كشانده‌وه كه ئه‌وكات ژماره‌یان نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌رباز ده‌بوو، ئه‌مه‌یش خیانه‌تێكی جه‌رگبڕ بوو، كه ئه‌مه‌ریكا له كوردانی ڕۆژئاوای دا، به‌وهۆیه‌وه توركیا و هاوپه‌یمانه توندڕۆكانی هێرشی چڕیان بۆ داگیركردنی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێكرد و سه‌دان هاووڵاتی مه‌ده‌نی له ئه‌نجامی هێرشه‌كه بوونه قوربانی و زیاتر له 300 هه‌زار كه‌سیش ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون.
پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌و تاوانه قێزه‌وه‌نانه‌ی توركیا له دژی كورد ئه‌نجامی ده‌دا و به فشاری جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تره‌مپ له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبوویه‌وه و 900 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، كه مه‌شق و ڕاوێژ و هاوكاری به هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كه‌ن، دوای ئه‌فغانستانیش ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌و 900 سه‌ربازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ئێسته دڵنیایی به هه‌سه‌ده داوه، ناشزانرێ له داهاتوو وه‌ك به‌ڵێن و دڵنیایییه‌كانی پێشوو، ئه‌م به‌ڵێنه‌ی ئه‌مه‌ریكایش مایه‌پووچ ده‌رده‌چێ و جارێكی تر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان به‌سه‌ر به‌هاكان زاڵ ده‌بن، یان ئه‌مجاره به پێچه‌وانه‌وه ده‌رده‌چێت.