رۆژی 10ـی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه چوو، پارتی دیموكراتی كوردستان تا ئێسته توانیویه‌تی 34 كورسی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان مسۆگه‌ر بكات و به حزبی یه‌كه‌م بمێنێته‌وه.
د. سۆلاڤ كاكه‌یی چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆ، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2021، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حزبه باوه‌ڕپێكراوه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق، بووه‌ته جێی متمانه‌ی ده‌نگده‌ران، ته‌نانه‌ت كه‌سانی عه‌ره‌ب و له پارێزگاكانی تری عێراق هاووڵاتیی عه‌ره‌ب له‌سه‌ر لیستی پارتی خۆیان كاندید كردبوو.
پارتی به‌ڵێنی پێشووی جێبه‌جێ كردووه و ئه‌وه‌یش لای هاووڵاتییان گرنگه
روونیشی كرده‌وه كه له ساڵی 2005 وه هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و چه‌ندان هاوپه‌یمانی دروست بوون و دواتر هه‌ڵده‌وه‌شانه‌وه، به‌ڵام پارتی له‌به‌رئه‌وه‌ی حزبێكی یه‌كگرتووه، له ناوخۆیدا كار ده‌كات بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كورستان و كاندیدی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، سه‌ركرده‌كانی دووپات ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، بۆیه رۆژ به ڕۆژ پێگه‌یان به‌هێزتر ده‌بێ.
به‌شێكی زۆری هاووڵاتییان به بڕوابوون به به‌رنامه و پارێزگاری له كوردستان له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان، متمانه‌یان به‌و حزبه داوه، هه‌ندێك له چاودێران ده‌ڵێن، پارتی به‌ڵێنی پێشووی جێبه‌جێ كردووه و ئه‌وه‌یش لای هاووڵاتییان گرنگه.
د. نه‌وزاد محه‌مه‌د عه‌زیز سه‌رۆكی ڕێكخراوی دووربین بۆ پرسه سیاسی و ئابوورییه‌كان پێی وایه، به‌رزبوونه‌وه‌ی كورسییه‌كانی پارتی، پێوه‌ندی به‌و ستراتیجه‌وه هه‌یه بۆ كوردستان و عێراق هه‌یه‌تی. ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، خه‌ڵك له پاداشتی ریفراندۆم و به‌رگریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، كردیانه حزبی ژماره یه‌كی كوردستان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پارتی ڕێژه‌ی كورسییه‌كانی به‌رز بووه‌ته‌وه، حوكمڕانیی پارتی و ڕاستگۆیی نوێنه‌ره‌كانی و ستراتیجی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له ته‌واوی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراق، داكۆكی كردووه له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بودجه و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان. پارتی سه‌نگێكی گه‌وره‌ی دیپلۆماسی هه‌یه‌تی، وایكردووه سه‌رۆكی وڵاتان و وه‌زیرانی پایه‌بڵندی ده‌وڵه‌تان و پاپای فاتیكان بێنه هه‌ولێر، پارتی ئاڵا هه‌ڵگری پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز هه‌ورامی