به به‌شداریی 16 یانه، وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات و ئه‌مڕۆ چه‌ند یارییه‌ك دێنه ئه‌نجامدان.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستانی بڵاو كرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌ست پێ ده‌كات و سبه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ ئێواره سه‌عات 15:00 چوار یاری له خوله‌كه دێنه ئه‌نجامدان.
یانه‌ی برایه‌تی، پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه، له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا له هه‌ولێر، میوانداریی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات.
له یارییه‌كی تردا یانه‌ی هه‌ڵۆ له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی شه‌قڵاوه ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها له یارییه‌كی به‌هێزدا له سلێمانی، یانه‌ی نه‌ورۆز پێشوازی له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
له دوایارییشدا یانه‌ی زاخۆ له یارییه‌كی به‌هێزدا میوانداریی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
هاوكات یارییه‌كانی سبه‌ی هه‌ینییش به‌م شێوه‌یه ده‌بن:
سۆران – سیروانی نوێ
سه‌یدسادق – چه‌مچه‌ماڵ
شێروانه – ئارارات
دهۆك – هندرێن.
خولی نایابی كوردستان بە 30 گەڕ بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت، كۆی گشتی یارییه‌كانی 240 یارییه، كه هەر یانەیەک 30 یاریی ئەنجام دەدات.
خولی نایابی كوردستان، كه یه‌كه‌م وه‌رزی له 2006-2007 ده‌ستی پێ كرد، ئه‌م وه‌رزه ده‌بێته 16مین وه‌رز كه به‌ڕێوه ده‌چێت.