یه‌كه‌م كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له یاریگه‌ی كامپ نوو ده‌كرێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كلاسیكۆی یاریزانه گه‌نجه‌كان بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئۆكتۆبه‌ر له گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی ئیسپانیا، یاریی كلاسیكۆ له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌ڕێوه ده‌چێت.
یارییه‌كه سه‌عات 17:15 خوله‌ك ده‌ست پێ ده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ركابه‌رییه‌كی به‌هێزی تێدا به‌دی بكرێت.
چاودێرانی تۆپی پێی ئیسپانیا، پێیان وایه سه‌ره‌ڕای گۆڕانكاریی له پلان و پێكهاته و بارودۆخی هه‌ردوو یانه، به‌ڵام كلاسیكۆ هه‌میشه به‌هێز و چێژبه‌خشه.
كلاسیكۆ تایبه‌تمه‌ندیی سیاسی، وه‌رزشی، ئابووری و كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندی تری هه‌یه، بۆیه هه‌میشه چاوه‌ڕوانی یارییه‌كی به‌هێز و سه‌رنجڕاكێشی لێ ده‌كرێت.
كلاسیكۆی گه‌نجه‌كان
پێده‌چێت یاریی ئه‌مجاره‌ی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا هه‌ندێك جیاوازتر بێت له رووی ئاستی هونه‌ری و پێكهاته‌ی هه‌ردوو تیپه‌وه، به تایبه‌تی كه ئێسته پێكهاته‌ی هه‌ردوو یانه كۆمه‌ڵێك یاریزانی گه‌نجی تێدا به‌رچاوه، بۆ نموونه ئێسته له بارسێلۆنا ئانسۆ فاتی، دێپای، پێدری، گارسیا و گاڤی و چه‌ند یاریزانێكی لاو له پێكهاته‌كه‌یدان.
هه‌روه‌ها له ریال مه‌درید، یاریزانانی وه‌ك ڤینسیسۆس جۆنیۆر، رۆدریگۆ، ڤالڤێردی، مێندی و كاماڤینگا له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدان و بایه‌خی گه‌وره‌یان هه‌یه.
ئانچیلۆتی له به‌رده‌م ئاڵنگارییه‌كی گرنگدا
كارلۆ ئانچیلۆتیی راهێنه‌ری ریال مه‌درید، كه جاری دووه‌مه مه‌شقی یانه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، تا ئێسته له یاریگه‌ی كامپ نوو وه‌ك راهێنه‌ری تیپی شاهانه بردنه‌وه‌ی تۆمار نه‌كردووه، بۆیه خۆی رای گه‌یاندووه "كاتی ئه‌وه هاتووه له كامپ نوودا بردنه‌وه تۆمار بكات".
هه‌ڵوێستی هه‌ردوو یانه
به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه له كاتێكدایه یانه‌ی ریال مه‌درید له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه به 17 خاڵ، یارییه‌كی دواخراویشی هه‌یه، یانه‌ی بارسێلۆناش له پله‌ی حه‌وته‌مه به 15 خاڵ، كه ئه‌ویش یارییه‌كی دواخراوی هه‌یه.
كۆمان ده‌ترسێت
راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا رۆناڵد كۆمان له سه‌ره‌تای وه‌رزه تا ئێسته فشارێكی زۆری له‌سه‌ره، چونكه ئاست و ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه باش نین، هه‌رچه‌نده چه‌ند یارییه‌كه تیپه‌كه باشتر ده‌رده‌كه‌وێت.
یاریی ئه‌مڕۆ بۆ كۆمان پێده‌چێت وێستگه‌یه‌كی گرنگ بێت بۆ ئه‌وه‌ی به هۆیه‌وه له فشاره‌كان ده‌رباز بێت، ئه‌گه‌ر بتوانێت ئه‌نجامێكی باش تۆمار بكه‌ن، چونكه بارسا له‌گه‌ڵ كۆمان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیپه گه‌وره‌كاندا له‌وه‌ته‌ی وه‌رزی رابردووه‌وه شكستی زۆری بینیوه، به جۆرێك له 10 یاریدا، 7 یاریی دۆڕاندووه و 2 یاری یه‌كسان بووه، ته‌نیا بردنه‌وه‌یه‌كی تۆمار كردووه، كه به‌سه‌ر یوڤی بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمان رای گه‌یاندووه "یاریی كلاسیكۆ یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه".
به گشتی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ چاودێران و بینه‌ران و هانده‌رانی وه‌رزشی، كلاسیكۆیه‌كی تایبه‌ت و جیاواز ببین.