له شه‌ش مانگی ڕابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆ، ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی نوێی ئایدز له شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق تۆمار كراون، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه به‌رپرسانی حكوومی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، تا ئێسته له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه و ئاماده نین قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
دكتۆر ڕوبا فه‌لاح حه‌سه‌ن ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوو له ته‌واوی عێراقدا، 13 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به نه‌خۆشیی ئایدز تۆمار كراون، ئه‌وه‌یش به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌یه كه له ته‌ندروستیی شاره‌كانه‌وه پێمان گه‌یشتوون.
به‌هۆی بوونی زیاره‌تكارێكی زۆری شیعه مه‌زه‌وی وڵاتانی تر بۆ ئه‌و شارانه
"له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا ڕێژه‌ی تووشبوون به ئایدز زیادی كردووه و ئه‌مه ته‌نیا له عێراق نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌ڵمه‌تی فراوان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام ئێسته به‌هۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه‌متر ده‌په‌رژێینه سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی تر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا بودجه‌ی پێویستیش به‌رده‌ست نییه."
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی "وشه" ده‌ستی خستوون، زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته نوێیانه‌ی ئایدز له عێراق تۆمار ده‌كرێن، له شاره‌كانی به‌غدا و مووسڵ و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لان، ئه‌مه‌یش به‌هۆی بوونی زیاره‌تكارێكی زۆری شیعه مه‌زه‌وی وڵاتانی تر بۆ ئه‌و شارانه، به‌تایبه‌ت هاووڵاتییانی ئێرانی و پاكستانی و عه‌ره‌بی وڵاتانی تر. كاتێك له سنووره‌كانه‌وه دێنه عێراق جگه له پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هیچ جۆره پشكنینێكی تریان بۆ ئه‌نجام نادرێت.
له ساڵی 1988وه ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، ڕۆژی یه‌كی كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێكی وه‌ك ڕۆژی جیهانی ئایدز دیاری كردووه، تێیدا هه‌ڵمه‌تی به‌رفراوان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێ، له عێراق تا ئێسته ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نه‌كراوه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه، بێخه‌من له‌و ڕووه‌وه.
به‌پێی دواین ئاماری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تا ساڵی 2019، له‌سه‌ر ئاستی دنیا 44 ملیۆن كه‌س به ئایدز گیانیان له ده‌ست داوه، 37 ملیۆن و 900 هه‌زاری تریش ئێسته به‌ده‌ست ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌شت ملیۆنیان منداڵن و له دایكیان یان له كه‌سێكی تره‌وه بۆیان گوزراوه‌ته‌وه.