یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی كه‌وتووه‌ته بارودۆخێكی زۆر سه‌خت، مه‌ترسییه‌كی زۆری له‌سه‌ره نه‌گاته قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ.
بارسا شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڵ بێنفیكا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، تیپه‌كه یه‌ك یاریی ماوه له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان، كه به‌رانبه‌ر یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانییه.
پێش كۆتاییهاتنی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ به یه‌ك گه‌ڕ، بایرن میونشن گه‌یشتنی به قۆناغی 16 به پله‌ی یه‌كه‌م مسۆگه‌ر كردووه و ئێسته 15 خاڵی هه‌یه.
بارسێلۆنا له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م له پله‌ی دووه‌مه به 7 خاڵ و بێنفیكاش 5 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی سێیه‌مه، دینامۆكیێڤیش به ته‌نیا خاڵێك له دواپله‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی ركابه‌رییه‌كانه.
له گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتاییدا بارسێلۆنا له ناو ئه‌ڵمانیا به‌رانبه‌ر بایرن میونشن یاریی ده‌كات، بێنفیكاش له یاریگه‌ی خۆیدا به‌رانبه‌ر دینامۆكیێڤ یاریی ده‌كات.
بارسا بۆ گه‌یشتن به قۆناغی 16، چه‌ند سیناریۆیه‌كی هه‌یه بۆ گه‌یشتن، له‌وانه:
*بردنه‌وه له بایرن میونشن، به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی تر.
*یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ بایرن میونشن، له‌گه‌ڵ یه‌كسانبوونی بێفیكا یان دۆڕانی به‌رانبه‌ر دینامۆكیێڤ.
*ئه‌گه‌ر به بایرن بدۆڕێت و له‌ولاش بێنفیكاش بدۆڕێت، یان یه‌كسان بێت، ئه‌وا بارسا سه‌رده‌كه‌وێت.