مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دایه و پرسی كێشه ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كه‌ی تاوتوێ ده‌كات.
میدیای نزیك له بافڵ تاڵه‌بانی بڵاوی كرده‌وه كه مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رپه‌رشتیی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له كۆبوونه‌وه‌دایه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی بۆ كراوه، پرسه ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كه و هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و دروستكردنی شاند بۆ گفتوگۆ، تاوتوێ ده‌كه‌ن.
یه‌كێتی ئێسته له خراپترین دۆخ و ململانێی ناوخۆییه و له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوو به‌هۆی كوشتنی موراد كانی كورده‌یی كه كه‌سێكی نزیك له له‌لاهوور جه‌نگی بوون دۆخه‌كه خراپتر بوو، بۆیه پێده‌چێ له‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و حزبه چه‌ند بڕیارێكی نوێ بدات.