له خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان، یانه‌كانی پیشه‌سازی و بروسك و خاك بردنه‌وه‌ی گرنگیان تۆمار كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، شه‌شی كانوونی دووه‌م، له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی پله یه‌كی كوردستان سێ سێ هاتنه ئه‌نجامدان.
له هه‌ولێر یانه‌ی پیشه‌سازی بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد، كاتێك له یاریگه‌ی دووه‌می فرانسۆ هه‌ریری به 5-1 گۆڵ له یانه‌ی به‌رده‌ڕه‌شی برده‌وه.
له یارییه‌كی تردا له دهۆك، یانه‌ی بروسكی شاری هه‌ولێر بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له یانه‌ی سێمیلی برده‌وه.
هه‌روه‌ها له یارییه‌كه‌ی تردا، یانه‌ی گاره له یاریگه‌ی خۆیدا دووچاری شكست بوو، كاتێك به 1-2 گۆڵ به یانه‌ی خاك دۆڕا.
بڕیاریش وایه سبه‌ی چه‌ند یارییه‌كی تر له خوله‌كه‌دا به‌ڕێوه بچن.